خەندان-
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دەکات و تەواوی موچەی فەرمانبەرانیش لە داهاتی نەوت و ناوخۆ دابین دەکرێت.
کۆتایی هەمو مانگێک داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە و موچە دابەشدەکرێت
هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، لەکۆتایی هەمو مانگێکدا دوای ئەوەی داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دواتریش لەگەڵ کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ، لە سەرەتای مانگدا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت ئەو رێکارەش ماوەی چەند مانگێکە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
ئەو پارەیەی ئێستا بۆ موچە دابەشکرێت، یەک دیناری عێراقی تێدانیە
پەیوەست بە بڕیارێکی پێشوی حکومەتیی هەرێمیش کە دەبوایە هەمو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت، هێڤیدار ئەحمەد وتی، ئەو ئاگاداری ئەو بڕیارە نییە، بەڵام ئەو پارەیەی ئێستا بۆ موچە دابینکراوە "یەک دیناری عێراقی تێدانیە و تەواوی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی کوردستان دابین دەکرێت".
له‌ئێستادا هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لیستی موچه ده‌ستیپێكردوه
پێشوتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاندبو، له‌ئێستادا هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2022ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌ستیپێكردوه.
ڕۆژانی 2-4ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچە ده‌كرێت
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، بۆ موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یەکەم دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات و به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش، له‌ڕۆژانی 2-4ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچە ده‌كرێت.