خه‌ندان-
جۆورجیا مڵه‌ونی، رابه‌ری پارتی هاوپه‌یمانی راستڕه‌وی نێوه‌ندی ئیتاڵی ده‌كات، یه‌كێك بوه له‌و كه‌سانه‌ی كه ژینگه‌ی تایبه‌ت به چه‌پڕه‌وه‌كانی ئیتاڵیا له‌دایكبوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نێكی زۆر بچوكدا باوكی جێیهێشتون بۆیه بوه‌ته ئه‌ندامێكی چلاكی پارتی راستڕه‌وه‌كان، له‌به‌رامبه‌ریشدا پرۆفیسۆرێكیش كه به‌یه‌كێك له هاوپه‌یمانه سه‌رسه‌خته‌كان دانده‌رێت ده‌ڵێت، "جۆورجیا مڵه‌ونی له‌لایه‌ن ئه‌سپه‌كه‌ی ته‌ڕواده‌یه بۆ روسیا و سه‌رله‌به‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه".
تۆڕی هه‌وڵی BBC له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كچه‌ی بۆماوه‌ی 40 ساڵی ته‌واو له‌نێو گه‌ڕه‌كێك كه له روی سیاسیه‌وه ته‌نها شوێنی به‌ره‌و پێشونی پارتی چه‌په‌كانی ئیتاڵیابوه، ده‌بێت كاندیدێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر پشكی پارتی هاوپه‌یمانی راستڕه‌وی نێوه‌ندی ئیتاڵی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
كاتێك ته‌مه‌نی بوه به 15 ساڵان په‌یوه‌ندی به جوڵانه‌وه‌ی گه‌نجانی راستڕه‌وه‌وه كردوه و ده‌شڵێن ئه‌م هه‌وڵه‌ی بۆ ئه‌وه‌بوه كه تۆڵه له باوكی بكاته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كاته‌ی جۆورجیا مڵه‌ونی، رابه‌ری پارتی هاوپه‌یمانی راستڕه‌وی نێوه‌ندی ئیتاڵی ته‌مه‌نی یه‌ك مانگبوه فرانچێسكۆی باوكی بۆ دورگه‌كانی كناری خێزانكه‌ی جێهێشتوه، هه‌روه‌ها باوكی كه‌سێكی چه‌پڕه‌و بوه و دایكیش به شێوازێك له شێوازه‌كان به‌هۆی خێزانه‌كه‌یه‌وه مه‌یلی به‌لای راستڕه‌وانداچوه، ئه‌و كاتێكیشی ته‌مه‌نی بوه به 15 ساڵان په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی گه‌نجانی راستڕه‌وه‌وه كردوه و ده‌شڵێن ئه‌م هه‌وڵه‌ی بۆ ئه‌وه‌بوه كه تۆڵه له باوكی بكاته‌وه.
جۆورجیا مڵه‌ونی له ته‌واوی كۆبونه‌وه‌كاندا ناسراو بوه كه‌سانێكی بێ‌شومار ده‌یناسن
له راپۆرته‌كه‌ی BBCیشدا هاتوه، ماركۆ مارسیێڵۆ، كه له ساڵی 1992دا له نوسینگه‌ی جوڵانه‌وه‌ی گه‌نجانی راستڕه‌و كۆبونه‌وه‌ی له ناوچه‌ی گاربه‌تێلا ئه‌نجامداوه، ئه‌و ساته‌وه‌خت و ساڵه‌بوه كه جۆورجیا مڵه‌ونی ده‌ستی به چالاكییه ساسییه‌كان كردوه و ده‌شڵێت، "ئه‌و هه‌میشه كچێكی زه‌عیف و باركه‌له‌بو، به‌ڵام هه‌میشه جددی بوه، كه‌س نه‌بو ئه‌م خاتونه نه‌ناسیبێت، چونكه له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی خوێندكاران‌دا رێگه‌ی به كه‌س نه‌ده‌دا ده‌ست به مایكه‌وه بگرَت".
له ئێستادا رابه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی راستڕه‌وه‌كانی ئیتاڵیا ده‌كات
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له ساڵی 2008دا، كاتێك ته‌مه‌نی بو به 31 ساڵ، جۆورجیا مڵه‌ونی به یه‌كێك له گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیره‌كان كه له‌لایه‌ن بێرلسكۆنیه‌وه كرایه یه‌كێك له وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی، كاتێك له ساڵی 2012دا، ده‌ستی كرد به پێكهێنانی پارته تایبه‌ته‌كه‌ی توانی له‌ساڵی 2018 ته‌نها 4%ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام له ئێستادا رابه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی راستڕه‌وه‌كانی ئیتاڵیا ده‌كات، كه به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌گه‌ر جۆورجیا مڵه‌ونی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران هیچ كاره‌ساتێك بۆ خودی ئیتاڵیا دروست ناكات، به‌ڵكو كاره‌سات بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نێته‌وه
له باره‌ی كندیدبونیشیه‌وه، پرۆفیسۆر باساریلی، كه به یه‌كێك له نیشتیمان په‌روه‌ره سه‌رسه‌خته‌كان له هاوشێوه‌كانی هه‌نگاریا و فڕه‌نسا داده‌نرێت رایگه‌یاند، "سه‌رۆكایه‌تی جۆورجیا مڵه‌ونی هیچ كاره‌ساتێك بۆ خودی ئیتاڵیا دروست ناكات، به‌ڵكو كاره‌سات بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نێته‌وه".
روسیا له رێگای ئیتاڵیاوه ده‌توانێت سه‌ر له‌سه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵبوشێنێته‌وه
وتیشی، "ئه‌و خاتونه له‌هه‌مان به‌ره‌ی مارین لو پێن-ی فڕه‌نسا و ڤێكتۆر ئۆربان-ی هه‌نگاریادایه، چونكه بڕوای به‌وه هه‌یه ئه‌وروپا له چه‌ند نه‌ته‌وه‌یك پێكهاتوه نه‌ك یه‌كگرتویی و پێویسته هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی كیانی خۆی بێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا و چیدیكه ئه‌وروپا و یه‌كێتیه‌كه‌ی بونی نه‌مێنێت، بۆیه ده‌كرێت ئه‌مه وه‌ك ئه‌سپه‌كه‌ی ته‌ڕواده واهایه بۆ سه‌رۆكی روسیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا وێران بكات".