خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، پارتی هاوپه‌یمانی راستڕه‌وی نێوه‌ندی ئیتاڵی به‌شی هه‌ره زۆری ده‌نگه‌كان ده‌ستبه‌ركردوه و توانیویه‌تی 42.9% ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 44.1%ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ده‌ستبهێنێت و له به‌رامبه‌ریشدا پارتی چه‌پی نێوه‌ندی-ش توانیویه‌تی 27%ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران و 27.6%یش بۆ ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ران به‌ده‌ست بهێنێت.
تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له پاش جیاكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیتاڵیا و ئه‌نجومه‌نی پیران، پارتی هاوپه‌یمانی راستڕه‌وی نێوه‌ندی ئیتاڵی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
پارتی برایانی ئیتاڵیا-ش كه له‌لایه‌ن جۆورجیا مڵه‌ونی-یه‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت توانیویه‌تی 26% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت
باسی له‌وه‌شكردوه، پارتی هاوپه‌یمانی راستڕه‌وی
نێوه‌ندی ئیتاڵی توانیویه‌تی 42.9% ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت و پارتی برایانی ئیتاڵیاش كه له‌لایه‌ن جۆورجیا مڵه‌ونی-یه‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت توانیویه‌تی 26% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
پارتی دیموكراتی ئیتاڵیا توانیویه‌تی 20% ده‌نگه‌كان ده‌ستبه‌ربكات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پارتی چه‌پی نێوه‌ندی-ش توانیویه‌تی 27%ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران و 27.6%یش بۆ ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ران به‌ده‌ست بهێنێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموكراتی ئیتاڵیا توانیویه‌تی 20% ده‌نگه‌كان ده‌ستبه‌ربكات.
پارتی جوڵانه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره‌یی ئیتاڵیا،توانیویه‌تی 14.8%ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنێت
هه‌روه‌ها، له پله‌ی سێیه‌مینیشدا پارتی جوڵانه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره‌یی ئیتاڵیا دێت كه توانیویه‌تی 14.8%ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ئیتاڵیا به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش جۆزێپی كۆنتێی، سه‌رۆكی پارتی پێنج ئه‌ستێره‌یی ئیتاڵیاش ئۆپۆزیسۆنی پارته‌كه‌ی راگه‌یاند.
پارتی هاوپه‌یمانی راستڕه‌وی ناوه‌ندی ئیتاڵی توانیویه‌تی تائێستا 44.1%ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ده‌ستبه‌ربكات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا ئاشكراشی كردوه، پارتی هاوپه‌یمانی راستڕه‌وی ناوه‌ندی ئیتاڵی توانیویه‌تی تائێستا 44.1%ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستبه‌ربكات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش 63.8%ی هاوڵاتیان به‌شداری پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیان كردوه، كه به‌راورد به ساڵی 2018، 9%ی هاوڵاتیان كه‌متر به‌شداری پڕۆسه‌كه‌یان كردوه.