خه‌ندان-
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له وتارێكدا له فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆک رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه و له‌مڕۆدا به‌شێوه‌یه‌كی دیكه هه‌وڵده‌ده‌ن ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بشكێنن، نابێت رێگه بده‌ین دوژمنانی كورد به تێكشكاندنی ئیراده‌مان دڵخۆش ببن"، ده‌شڵێت، "داوا له رۆشنبیران ده‌كه‌م مه‌یدانه‌كه بۆ خۆفرۆشان چۆڵ نه‌كه‌ن".
مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له وتارێكدا له فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆک، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، "مێژوی گه‌لی ئێمه پڕه له شانازی و سه‌رفرازی له هه‌مانكاتدا مێژوییه‌كه پڕه له ئێش و ئازار، پێشتر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ میلله‌تی ئێمه‌دا ده‌كرا به ئاشكرا، كه فڕۆكه، ده‌بابه و تۆپ و سوپا بون، كه ده‌هێنرایه سه‌ر كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان به پشتیوانی میلله‌تی خۆڕاگر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دیكه، كه ئه‌ركێكی قورسه له‌سه‌ر ئێوه نوسه‌ران و رۆشنبیران".
ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ ئه‌و ئیراده‌یه بشكێنن كه پێشمه‌رگه به تاپڕ شه‌ڕی فڕۆكه‌ی پێده‌كرد
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ ئه‌و ئیراده‌یه بشكێنن كه پێشمه‌رگه به تاپڕ شه‌ڕی فڕۆكه‌ی پێده‌كرد، مه‌ترسیدارترین هێرشی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی ئێمه بشكێنن، كلتوری ئێمه بسوتێنن، باوه‌ڕیمان به‌خۆمان نه‌مێنێت، كاتێك تاكی كورد باوه‌ڕی به خۆی نه‌ما و خۆی به كه‌مزانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی تر ئه‌مه مردنه، له‌هه‌مانكاتیشدا نابێت فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و رێزله‌یه‌كترگرتن له‌بیر بكه‌ین، نه‌خۆتان له كه‌س به بچوكتر بزانن نه خۆتان له كه‌س به گه‌وره‌تر بزانن".
هێرش بۆ سه‌ر كورد به‌رده‌وامه و به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س چاوساغی بۆ ده‌كه‌ن له‌ناوخۆدا
مه‌سعود بارزانی وتیشی، "هێرش بۆ سه‌ر كورد به‌رده‌وامه و به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س چاوساغی بۆ ده‌كه‌ن له‌ناوخۆدا، له‌به‌رئه‌وه چۆن پێشمه‌رگه شه‌ڕی دوژمنی گه‌لی كوردی كرد و ناچاریكرد كه دان به هه‌بونی گه‌لی كوردا بنێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه له‌نێوخۆیی وڵاته‌كه‌ماندا چاوساغی بۆ دوژمان ده‌كرێت و ده‌بینین ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به رۆشنبیر ده‌زانن چاوساغی بۆ دوژمن و نه‌یارانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن".