خه‌ندان-
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هاوڵاتیان لە ئیتاڵیا کە چوارەم گەورەترین ئابوری ئەوروپایە رویان كرده ناوه‌نده‌كان بۆ ده‌نگدان به ئەندامانی پەرلەمان، کە به‌پێی راپرسییه‌كان پێشبینی دەکرێت هاوپەیمانێتی راستڕەوەکان سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنن و جۆرجیۆ مێلۆنی ببێته یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن له وڵاته‌كه‌دا.
له كاتژمێر 7:00ی ئیتاڵیا و (8:00 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) دەنگدەران لە سەرانسەری ئیتاڵیا ده‌چنه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و دەنگ بە هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران دەدەن.
پێشبینی دەکرێت جۆرجیۆ مێلۆنی، پاڵێوراو بۆ سەرکردایەتی حکومەتی ئیتاڵیا ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست
هه‌ریه‌كه له جۆرجیۆ مێلۆنی، سێرڤی بێرلسكۆنی و ماتیۆ سێرڤیۆ كه رابه‌رایه‌تی هاوپەیمانێتی راستڕەوەکان ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی ئیتاڵیا پشتیوانیان ده‌كه‌ن، پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه ببنه براوه‌ی یه‌كه‌م و جۆرجیۆ مێلۆنی، پاڵێوراو بۆ سەرکردایەتی حکومەتی ئیتاڵیا ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
هەڵبژاردنەکان گرنگییەکی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی پێدەدرێت
بە وتەی جۆرج روتێلی، شرۆڤەکاری ئابوری ئیتاڵی، ئیتاڵیا بەرەو "خاڵی وەرچەرخانێکی گەورە" دەڕوات، هەڵبژاردنەکان گرنگییەکی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی پێدەدرێت، لە ژێر رۆشنایی مامەڵەکردنی هەستیاری ئەو سزایانەی کە بەسەر مۆسکۆدا سەپێنراون، لەگەڵ ئەگەری دروستبونی جیاوازی لە نێوان کۆمیسیۆنی ئەوروپا و حکومەت ئەگەر راستڕەوەکان سه‌ركه‌وتوبن.
ئیتاڵیا بۆ یه‌كه‌مجار لە ڕێگه‌دایه بۆ دروستكردنی كابینه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی ژنێك
روتێلی له لێدوانێكدا بۆ
سكای نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئەگەر هیچ سوپرایزێکی چاوەڕواننەکراو نەبێت، ئێستا ئیتاڵیا بۆ یه‌كه‌مجار لە ڕێگه‌دایه بۆ دروستكردنی كابینه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی ژنێك له هاوپه‌یمانێتی راستڕەوی توندڕەوی، دوای ڕوخانی حکومەتی ماریۆ دراگی.
بۆچی هەڵبژاردنی پێشوەخت له ئیتاڵیا ئەنجامدرا؟
بڕیاربو لە بەهاری داهاتودا هەڵبژاردنی گشتی داهاتوی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت، به‌ڵام 18 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ماریۆ دراگی، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه كه به كه‌سێكی ته‌كنۆكرات به‌ناوبانگ بو، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ئەو ساڵ و نیوەی ماریۆ دراگی لە سەرۆکایەتی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیدا بەسەری برد قۆناغێکی سەقامگیربو
ئەو ساڵ و نیوەی ماریۆ دراگی لە سەرۆکایەتی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیدا بەسەری برد، قۆناغێکی سەقامگیری ڕێژەیی و بوژانەوەی ئابوری ئیتاڵیا بو، كه لای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی لای ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه په‌سه‌ندنه‌بو.
سیناریۆیەکی نوێ بریتییە لە کەمبونەوەی ژمارەی نوێنەران لە 945 نوێنەرەوە بۆ 600 نوێنه‌ر
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سیناریۆیەکی نوێ بریتییە لە کەمبونەوەی ژمارەی نوێنەران لە 945 نوێنەرەوە بۆ 600 نوێنه‌ر (400 بۆ نوێنەران و 200 بۆ ئەنجومەنی پیران) ئه‌وه‌ش دوای چاکسازی لە دەستوری ئیتاڵیادا، هاوكات یەک لەسەر سێی کورسییەکان بۆ سیستمی هەڵبژاردنی تاکەکەسی تەرخانکراوە، لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکان بۆ دو لەسەر سێ بەپێی سیستمی لیستی ڕێژەیی بەڕێوەدەچێت.
دوای دەرئەنجامەكان، سەرجەم سەركردەكانی حزبەكان لەگەڵ سەرۆكی وڵاته‌كه كۆبونەوە ئەنجام دەدەن
دوای راگەیاندنی دەرئەنجامەكان، سەرجەم سەركردەكانی حزبەكان لەگەڵ سەرۆكی وڵاته‌كه كۆبونەوە ئەنجام دەدەن، بۆ تاوتوێكردنی ناوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، كە لە بەرامبەردا لیستێك لە وەزیرەكان ئامادە دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە زۆرینەكانی دیكەدا رێككەوتن لەسەری بكرێت.
له ئێستادا جۆرجیۆ مێلۆنی باشترین چانسی هەیە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران و پاڵێوراوی سەرەکییه.