سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی بریتانیا: پارتی پارێزگاران ته‌نها كار بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌كات

11:28 - 24/09/2022

1452جار خوێندراوەتەوە

سێر كیێر ستارمه‌ر، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی بریتانیا (Labour) و پارتی ئۆپسزیۆن

خه‌ندان-

سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی بریتانیا (Labour) و پارتی ئۆپسزیۆنی بریتانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، پارتی پارێزگاران (Conservatives) ماوه‌ی 12 ساڵه‌ شكستیان هێناوه‌ له‌ رابه‌رایه‌تی كردنی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وان یه‌ك ئایدۆلۆژییان هه‌یه‌ و ته‌نها كار بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی چیدی باڵا و ده‌وڵه‌مه‌ندی بریتانیا ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، "پارتی پارێزگاران ده‌یانه‌وێت چینی كرێكاران بێ مایه‌ بهێڵنه‌وه‌".

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، سێر كیێر ستارمه‌ر، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی بریتانیا (Labour) و پارتی ئۆپسزیۆن ئه‌مڕۆ پاش كۆنفڕانسی پارته‌كه‌ی له‌ لێڤرپوڵ رایگه‌یاندوه‌، پارتی پارێزگاران (Conservatives) ته‌نها هه‌وڵی بۆ یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان و چینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و هیچ كارێكی له‌ پێناو چینی كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی نه‌كردوه‌.

ئایا ئیدی كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ له‌ خه‌و رابچڵه‌كێین؟
وتیشی، "ماوه‌ی 12 ساڵی ته‌واو له‌ شكستی رابه‌رایه‌تی پارتی پارێزگاران (Conservatives) ئایا ئیدی كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ له‌ خه‌و رابچڵه‌كێین؟، ئه‌ی تاكو ئێستا روی راسته‌قینه‌یان نیشان نه‌داوین؟ بۆ له‌مه‌ زیاتر خۆمان هه‌ڵبخڵه‌تێنین!".
ئایدۆلۆژی پارتی پارێزگاران (Conservatives) ده‌وڵەمه‌ندكردنی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌
سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی بریتانیا (Labour) باسی له‌وه‌ش كردوه‌، "ئایدۆڵۆژی ئه‌وان ته‌نها كاركردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن و چینی كرێكارانیش بێ مایه‌ بهێڵنه‌وه‌".
ئه‌م كۆنفڕانسه‌ماندا چانسێكه‌مان بۆ ئه‌وه‌ ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سیستمێكی ئابوری پێكبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م قه‌یرانه‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "بۆیه‌ له‌م كۆنفڕانسه‌ماندا چانسێكه‌مان بۆ ئه‌وه‌ ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سیستمێكی ئابوری پێكبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م قه‌یرانه‌بێت و ته‌واوی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان سودی لێوه‌ر بگرن و قورسایی ئه‌م قه‌یرانانه‌ له‌سه‌ر شانی كرێكاران نه‌مێنێته‌وه‌ و پێكه‌وه‌ ئه‌م بارو دۆخه‌ تێبپه‌ڕێنین".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كواسی كوۆرتینگ، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی بریتانیا چه‌ند رێوششوێنێك نوێی سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ئاستی ئابوری ژێرخانی ئابوری گرته‌به‌ر و به‌شێوه‌یه‌ك بو كه‌ باجی رۆژانه‌ی هاوڵاتایان بۆ 19% كه‌م كرایه‌وه‌ و باجی به‌رزیش كه‌ پێشتر رێژه‌كه‌ی 45%بو به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن داهات به‌رزه‌كان باجێكی جێگیر ده‌ده‌ن كه‌ رێژه‌كه‌ی 40%یه‌.

نیشانەکردن

بریتانیا