پلانی ئیداره‌ی كه‌ركوك بۆ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان و دروستكردنی شه‌قامی موته‌نه‌بی ئاشكراده‌كرێت

07:26 - 24/09/2022

1031جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای كه‌ركوك پلانی بۆ گه‌شه‌پێدانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و دامه‌زراندنی باخچه‌ و شه‌قامێكی ڕاگه‌یاند، "به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی ببێته‌ شوێنی كۆبونه‌وه‌ی ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی پارێزگاكه‌ و دروستكردنی هه‌مان ئه‌زمونی شه‌قامی موته‌نه‌بی له‌ به‌غدا".

مه‌روان عانی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ پلانێكی داڕشتوه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی قه‌زای ئاڵتون كۆپری (پردێ) له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك، به‌ پاڵپشتی بانكی ناوه‌ندی و كۆمه‌ڵه‌ی بانكه‌ عێراقییه‌كان".

پلانه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی به‌شێك له‌ شانه‌كانی روباری خواروی زاب له‌ ناحیه‌ی گه‌شتیاری پردی ئاڵتون كۆپری

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پلانه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی به‌شێك له‌ شانه‌كانی روباری خواروی زاب له‌ ناحیه‌ی گه‌شتیاری پردی ئاڵتون كۆپری كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وێستگه‌ گرنگه‌كان بۆ سه‌ردانكه‌ران و گه‌شتیاران له‌ كه‌ركوك، چونكه‌ ئه‌و ناحیه‌یه‌ ساڵانه‌ هه‌زاران گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن". 

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی دیكه‌ بریتییه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی یه‌كێك له‌ باخچه‌كانی كه‌ركوك

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی دیكه‌ بریتییه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی یه‌كێك له‌ باخچه‌كانی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی شه‌قامی موته‌نه‌بی له‌ به‌غدا بۆ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م باخچه‌یه‌ ببێته‌ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ رۆشنبیران و نوسه‌ران".

نیشانەکردن

كه‌ركوك