خه‌ندان-
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئۆپه‌راسیۆنێكی له هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ناونیشانی "ئاگرباران و تۆپباران" ده‌ستپێكرد و داواش له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له بنكه و باره‌گاكانی ئه‌و حیزبانه‌ی دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانن دوربكه‌نه‌وه.
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌رئه‌نجامی چالاكییه "تیرۆریستییه‌كان"ی ئه‌م دواییه كه له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانییه‌وه له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا و باكوری ڕۆژئاوای ئێران پاڵپشتیده‌كرێن، شه‌هیدبونی یه‌كێك له قاره‌مانه‌كانی سوپای پاسداران و برینداربونی دو كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، هه‌وڵه نائومێده‌كان بۆ ناسه‌قامگیركردنی ئاسایشی پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و كوردستان و دوای ئه‌و هۆشدارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن تارانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌رچون، مه‌شق و راهێنان و رێكخستن و هاندانی "تیرۆریستان" بۆ دزه‌كردن له ناوچه سنورییه‌كان و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی به ئامانجگرتنی ئاسایش له ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێران به به‌شداری یه‌كه موشه‌كیه‌كان و فڕۆكه‌بێفڕۆكه‌وانه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای پاسداران ده‌ستیانپێكردوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ژێر ناوی (ئاگرباران و تۆپباران) ئێران به به‌شداری یه‌كه موشه‌كیه‌كان و فڕۆكه‌بێفڕۆكه‌وانه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای پاسداران ده‌ستیانپێكردوه و به‌مه‌به‌ستی به‌ئامانجگرتنی باره‌گا چالاكه‌كانی "تیرۆریستان"، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی وێرانكردنی باره‌گا و كوژران و برینداربونی ده‌یان چه‌كداریان.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی وردی هه‌واڵگری له بواری ده‌ستنیشانكردنی شوێنی بڵاوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان ئه‌نجامدراون
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی وردی هه‌واڵگری له بواری ده‌ستنیشانكردنی شوێنی بڵاوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان ئه‌نجامدراون، بۆیه باره‌گاكانیان به وردبینییه‌كی زۆره‌وه كراونه‌ته ئامانج، وێنه‌كانی قۆناغه‌كانیان گیراوه".
له شوێنی گروپه تیرۆریستییه‌كان دوربكه‌ونه‌وه و له‌نزیك گونده‌كانیان ده‌ریان بكه‌ن
سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به هه‌وڵی چه‌كداران بۆ ئیستغلالكردنی گوندنشینان و به‌كارهێنانیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی كردوه و داواشی له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كردوه، "له شوێنی گروپه تیرۆریستییه‌كان دوربكه‌ونه‌وه و له‌نزیك گونده‌كانیان ده‌ریان بكه‌ن".
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی له نێو گه‌لی ئێران و به تایبه‌ت دانیشتوانی پارێزگا سنورییه‌كان هێڵی سوره
سوپای پاسدارانی ئێران باسی له‌وه‌شكردوه، "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی له نێو گه‌لی ئێران و به تایبه‌ت دانیشتوانی پارێزگا سنورییه‌كان هێڵی سوره بۆ هێزه چه‌كداره‌كان، له‌وانه هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران، كه چاوپۆشی له هیچ كه‌سێك ناكات له‌و ڕوه‌وه، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك حه‌شارگه‌كانی (تیرۆرستان) ده‌كاته ئامانج و زه‌بری توندیان به‌رامبه‌ر به كاره تاوانكاریه‌كان لێده‌دات".
سپای پاسدارانی له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "جارێكی دیكه داوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هۆشدارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به جددی وه‌ربگرێت و ڕێگه نه‌دات خاكه‌ی ببێته په‌ناگه‌ی تیرۆریستان و خاڵی ده‌ستپێك بۆ چالاكی مه‌شق و پڕچه‌ككردنیان به ئامانجی ئه‌نجامدانی تاوان و ناسه‌قامگیركردنی ئاسایشی به‌رده‌وام له ئێران‌دا".