ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری سیده‌كان تۆپباران ده‌كات

04:10 - 24/09/2022

1073جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری ناحیه‌ی سیده‌كانیان بۆردومانكرد، تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی سیده‌كان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند پێگه‌یه‌كیان له‌ بناری شاخی به‌ربزین تۆپبارانكردوه‌، زیاتر له‌ نیو كاتژمێریش تۆپبارانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوه‌، تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.

به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه‌ ئاگر له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌ پشو و پاوانی تێدایه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌

وتیشی، "به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه‌ ئاگر له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌ پشو و پاوانی تێدایه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌"

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاندوه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، تۆپخانه‌كانی ئێران به‌چڕی كوێستانه‌كانی به‌ربزین، گۆڕی سایه‌ و كوێستانی هۆڕنێیان تۆپبارانكرد.