خه‌ندان-
سه‌دان هاوڵاتی له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر له‌ژێر ناونیشانی (ژن، ژیان، ئازادی) گردبونه‌وه بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و داوای پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیان كرد بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و به‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌دان هاوڵاتی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گردبونه‌وه و سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی ژینا ئه‌منی-یان كرد و به شانۆگه‌ریه‌كی له‌ژێر ناونیشانی (ژن، ژیان، ئازادی) خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستیپێكردو و دواتر دو به‌یاننامه‌ی رۆهه‌ڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان خوێندرایه‌وه.
وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژران یان برینداربون به‌رزكرایه‌وه
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێردا وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژران یان برینداربون به‌رزكرایه‌وه و دروشمی "كوردستان ناوی به‌رزه، دوژمن دێنێته له‌رزه"یان به‌رزكرده‌وه.
داوای پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیان كرد بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی
خۆپیشانده‌ران له به‌یاننامه‌كانیاندا داوای پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیان كرد بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و به‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ژینا ئەمینی رۆژی 13ی ئەیلول لەکاتێکدا لەگەڵ خێزانەکەی بەسەردانێک چونەتە تاران، بە تۆمەتی "پابەندنەبون رێکارەکانی باڵاپۆشیی"ەوە لەلایەن پۆلیسی چاودێریکردنی جلوبەرگی ژنان دەستبەسەرکراوە، دوای چەند کاتژمێرێکیش مانەوەی لە زیندان ژینا کەوتوەتە دۆخی بێهۆشی "کۆما" و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه.