خه‌ندان-
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان نزیكه‌ی 5%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداو یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 86.15 دۆلاری ئه‌مریكی، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساسیش 5.56% دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 78.74 دۆلار، ئه‌وه‌ش كه‌مترین نرخی نه‌وته له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 4.31 دۆلار واتا به‌ڕێژه‌ی 4.76%ی به‌هاكه‌ی دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 86.15 دۆلاری ئه‌مریكی، نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش 4.75 دۆلار واتا به‌ڕێژه‌ی 5.69% دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل به 78.74 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌و ئاسته كه‌مترین نرخه له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌و ئاسته كه‌مترین نرخه له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا، هۆكاره‌كه‌شی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار و نیگەرانییه سه‌باره‌ت بە بەرزکردنەوەی سودی بانکی، كه دەبێتە هۆکار بۆ کەمکردنەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت.
چوارشه‌ممه‌ی رابردو بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا بۆ سێیه‌مجار سوی به ڕێژه‌ی 75 خاڵ به‌رزكرده‌وه
بانكه ناوه‌ندییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان ڕێژه‌ی سویان به‌رزكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا بۆ سێیه‌مجار سوی به ڕێژه‌ی 75 خاڵ به‌رزكرده‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی خاوبونه‌وه‌ی ئابوری زیاتر كردوه.