خه‌ندان-
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرێمڵن) ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆمە له ناوچه‌كانی دۆنباس و چه‌ندا ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆكرانیا، ده‌شڵێت، "له ئه‌گه‌ری پۆزه‌تیڤی ئه‌نجامه‌كان رێكاره یاساییه‌كان بۆ زیادكردنی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و هه‌ر هێرشێكیش بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه، وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر روسیا ده‌بێت".
به‌پێی ئاژانسی Tassی روسی، دمیتری پێسكۆڤ ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرێمڵن) ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه دروستبكرێت ىكه ریفراندۆم تێیدا ئه‌نجامده‌درێت، هاوشێوه‌ی دروستكردنی مه‌ترسییه بۆسه‌ر روسیا.
ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمین له دۆنباس و ناوچه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین
وتیشی، "ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمین له دۆنباس و ناوچه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجامه‌كان به به‌ڵێ و پۆزه‌تیڤانه بێت، ئه‌وا له ئه‌گه‌ری هێرشی پێچه‌وانه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هاوشێوه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشه بۆسه‌ر مۆسكۆ".
ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری وڵاته‌كه‌مان راده‌ستپێرین بۆ ئه‌وه‌ی كاره یاساییه‌كان بۆ زیادكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه به‌شێك له روسیا ئه‌نجام بدرێت
وته‌بێژی كرێمڵن باسی له‌وه‌شكردوه، "پاش كۆتاییهێنان به پڕۆسه‌كه و راگه‌یاندنی ئه‌جامه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان پۆزه‌تیڤ بن ئه‌وا به خێرای په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری وڵاته‌كه‌مان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی خێرا بۆ زیادكرنی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و ناساندنیان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌سپێرین".
وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "رونه كه هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی دۆنبای و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه چاره‌نوسی خۆیان به ده‌ستی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رچه‌كردارێك به‌رمبه‌ر روسیا و ئه‌و ناوچانه ئه‌نجام بدرێت وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت".