سه‌رۆك به‌رهه‌م په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری مه‌جید میرخان ده‌كات

06:33 - 23/09/2022

2392جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین خوالێخۆشبو مه‌جید میرخان ده‌كات و و ده‌ڵێت،  " داواكارم له‌ خودای گه‌وره‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق: 

به‌رێزان / خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبو مه‌جید میرخان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین خوالێخۆشبو (مه‌جید میرخان) مان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و هاوخه‌می قوڵی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی خوالێخۆشبو ده‌كه‌م و داواكارم له‌ خودای گه‌وره‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌كه‌تان بێت و سه‌بوری و دڵنه‌وایی هه‌مو لایه‌ك بدات.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

د. به‌رھه‌م ساڵح 
سه‌رۆك كۆماری عێراق