قادیرۆڤ: دڵنیام له‌ریفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هاوڵاتیان بڕیاره‌ دروسته‌كه‌ ده‌ده‌ن

03:17 - 23/09/2022

5142جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ره‌مه‌زان قادیرۆڤ سه‌رۆكی چیچان ریفراندۆمه‌كانی چونه‌ پاڵ روسیای له‌ كۆماره‌كانی دۆنێتسك، دۆنباس، لۆهانسك، زاپۆریژا و خێرسنی به‌ ده‌نگدانی ساڵی 2003ی له‌ چیچان وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، " روسیا ده‌ستبه‌رداری گه‌له‌كه‌ی نابێت و هه‌رچی له‌ توانایدا بێت ده‌یكات بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ست به‌ سه‌لامه‌تی بكه‌ن، دڵنیام له‌ریفراندۆمه‌كه‌دا، هاوڵاتیان بڕیاره‌ دروسته‌كه‌ ده‌ده‌ن".

ره‌مه‌زان قادیرۆڤ له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ گرنگی و شانازییه‌وه‌ ته‌ماشای چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی ریفراندۆمی داهاتوی كۆماره‌كانی دۆنباس، زاپۆریژا و خێرسن ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ ڕوداوێكی زۆر چاوه‌ڕوانكراوه‌، له‌بیرمانه‌ چۆن له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی 2000 دانیشتوانی كۆماری چیچان چاوه‌ڕێی ڕیفراندۆمیان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ خوێنڕشتن بهێنن و ببن هاوڵاتیه‌كی ڕوسیا و ئه‌مه‌ش ڕویدا، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌بێت ده‌توانێت بزانێت ناوچه‌كه‌مان چۆن سه‌رفراز بوه‌ دوای ئه‌م ڕوداوه‌ گرنگه‌وه‌".

دوای ریفراندۆم، ئێستا ئێمه‌ ئاشتیمان هه‌یه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای ریفراندۆم، ئێستا ئێمه‌ ئاشتیمان هه‌یه‌، ده‌ستمانكرد به‌ ژیان نه‌ك خه‌بات بۆ مانه‌وه‌ و دروستكردنی شار، ئێستاش به‌ ئاشتیه‌كی ته‌واوه‌وه‌ ده‌ژین".

دڵنیام دانیشتوانی دۆنباس و زاپۆریژا و خێرسن هه‌مان بژارده‌ی دروست بۆ داهاتویان هه‌ڵده‌بژێرن

سه‌رۆكی چیچان پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك كۆماره‌كانی دۆنێتسك و كۆماری گه‌لی لۆهانسك، دێنس پوشێڵن و لیۆنید باشنیك كرد، به‌بۆنه‌ی "ڕوداوێكی گرنگ و به‌رپرسیار له‌ ژیانی چه‌ند ملیۆن كه‌سێكدا" و وتی، "دڵنیام دانیشتوانی دۆنباس و زاپۆریژا و خێرسن هه‌مان بژارده‌ی دروست بۆ داهاتویان هه‌ڵده‌بژێرن، روسیا ده‌ستبه‌رداری گه‌له‌كه‌ی نابێت و هه‌رچی له‌ توانایدا بێت ده‌یكات بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ست به‌ سه‌لامه‌تی بكه‌ن".

كاتژمێر 5:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ریفراندۆم ده‌ستیپێكرد، بڕیاریشە تا 27ی (ئەیلول/9)ی 2022 لە دۆنێتسک و لوهانسک به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها ناوچەکانی خێرسن و زاپۆریژا بگرێته‌وه‌، له‌كاتێكدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت به‌رده‌وامه‌

نیشانەکردن

روسیا چیچان