لوكاشینكۆ: په‌یوه‌ندیكردن به‌ سوپای روسیا ئێمه‌ ناگرێته‌وه‌

02:29 - 23/09/2022

4265جار خوێندراوەتەوە

ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاڕوسیا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی بیلاڕوسیا ئه‌مڕۆ هه‌نی رایگه‌یاند، هیچ كه‌سێكی وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و هێزه‌ 300 هه‌زارییه‌وه‌ ناكات كه‌ له‌لایه‌ن ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیاوه‌ بانگه‌شه‌ی بۆكراوه‌، ده‌شڵێت، "وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ دور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و پڕۆسه‌یه‌وه‌ نییه‌".

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاڕوسیا ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی هێز بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ سوپای روسیا و ناردنیان بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، وڵاته‌كه‌ی ناگرێته‌وه‌.

پێكهێنانی هێزێكی 300 هه‌زار كه‌سی په‌یوه‌ندی به‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ نییه‌ 

وتیشی، "ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا كاتێك باسی له‌ پێكهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی 300 هه‌زار كه‌س كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌كانی سوپای روسیاوه‌ بكه‌ن و ببنه‌ به‌شێك له‌و هێزانه‌ی كه‌ بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ پێویستن، مه‌به‌سی وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ نییه‌".

هیچ كه‌سێك له‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌كانی روسیاوه‌ ناكات

سه‌رۆكی بیلاروكسیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "كۆكرنه‌وه‌ و رێكخستنی هێزێكی 300 هه‌زار كه‌سی به‌هیچ شێوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی به‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ نییه‌ و هیچ كه‌سێك له‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌كانی روسیاوه‌ ناكات و هیچ كه‌تیبه‌ و لیوایه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكناهێندرێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا پێشتر بڕیاری پێكهێنانی هێزێكی 300 هه‌زار كه‌سی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیا و پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ پێككبهێنێت كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ به‌شێك له‌ روسیا.