ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی په‌یامێك ده‌داته‌ په‌رله‌مان

11:13 - 23/09/2022

1737جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی هه‌رێم په‌یامێك ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، " واز له‌ دارشتنی یاسا سزاییه‌كان بێنن، ئه‌وه‌نده‌ یاسای سزایی مان هه‌یه‌ له‌ هه‌موو بوارێك، هه‌مو جۆرێك به‌داڕشتنی ئه‌و جۆره‌ یاسایانه‌ كێشه‌كان زۆرتر و ئاڵۆزتر ده‌بن".

د. محمد رێكانی ئه‌ندامی داواكاری گشتی له‌ په‌یامێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوه‌ رایگه‌یاندوه‌، "واز له‌ دارشتنی یاسا سزاییه‌كان بێنن، ئه‌وه‌نده‌ یاسای سزایی مان هه‌یه‌ له‌ هه‌موو بوارێك، هه‌رجارێك كه‌ یاسایه‌كی سزایی داده‌ڕێژرێت و ده‌رده‌كرێت، كێشه‌كان زۆرترو ئاڵۆزتر ده‌بن بۆ دادگاكان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان".

"پێویسته‌ په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر یاسا خۆپارێزیه‌كان بكات

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "پێویسته‌ په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر یاسا خۆپارێزیه‌كان، ڕۆشنبیركردن و ڕێزو خۆشه‌ویستی خێزان و به‌ها باڵاكان بكات نه‌ك ده‌ركردنی سزا یاساییه‌كان".

21ی ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى دوه‌می بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان كرد، ئه‌و پێشنیازه‌ یاسایه‌ش زۆرترین كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی پێشنیازه‌ یاساكه‌ش، زۆرلێكردنی پیاو بۆ سه‌رجێییكردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌توندوتیژی داده‌نرێت.