خه‌ندان-
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هاوتا سعودیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، عێراق به‌په‌رۆشه بۆ دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێكانی، به مه‌به‌ستی چالاككردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی وڵاتان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی فوئاد حسێن له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی 77ه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك، چاوی به شازاده فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان هاوتا سعودیه‌كه‌ی كه‌وت و له‌دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات تاوتوێكران، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ڕێگاكانی پێشخستنیان بۆ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو گه‌لی برا كرایه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی عێراق كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ڕیاز و تاران.
عێراق خواستی دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێكانی
له‌و دیداره‌دا، فوئاد حسێن رایگه‌یاندوه، "عێراق خواستی دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێكانی، به مه‌به‌ستی چالاككردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه هاوبه‌شه‌كان، هه‌مو هه‌وڵێكی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه، به‌بێ ره‌چاوكردنی جیاوازی و ناكۆكی ناوخۆی وڵاتان".
سعودیه پشتیوانی له یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه دوپاتیكرده‌وه كه "وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش داوای هه‌وڵی زیاتر ده‌كات له‌هه‌موان، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه كه ئاسایش و سه‌قامگیری بگه‌ڕێنێته‌وه".