بانكی رافده‌ین دوای پێدانی قه‌رزی 150 ملیۆن دیناری، هۆشداری له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانی ده‌دات

09:41 - 23/09/2022

2665جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بانكی رافده‌ینی عێراقی كه‌ قه‌رزی پێنج تا 150 ملیۆن دیناری ده‌داته‌ هاوڵاتیان له‌په‌یامێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ قه‌رزه‌كانیان مانگانه‌ و له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ناده‌نه‌وه‌.

بانكی رافده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، رافده‌ین بانگهێشتی قه‌رزوه‌رگره‌كان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی مانگانه‌ قیسته‌كانیان له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پارانه‌ی كه‌ پێشتر وه‌ك قه‌رز وه‌ریانگرتوه‌.

زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن قیستی مانگانه‌ بده‌نه‌وه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن قیستی مانگانه‌ی ئه‌و پارانه‌ بده‌ن كه‌ پێشتر وه‌ریانگرتوه‌ و ئێستاش له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه‌ بوه‌.

كه‌سانی به‌شدار له‌بانكی ڕافیده‌ین، ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر موچه‌كانیان وه‌ربگرن

كه‌سانی به‌شدار له‌بانكی ڕافیده‌ین، ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر موچه‌كانیان وه‌ربگرن و مانگانه‌ بڕێك له‌موچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌، تا ئێستا هه‌ردو بانكی ڕافده‌ین و ڕه‌شید كه‌ دو بانكی نیمچه‌ فه‌رمین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌وڵێكیش، به‌ڵام لقه‌كانیان له‌شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستبه‌كارنه‌بونه‌.

بانكی رافده‌ین یه‌كێكه‌ له‌ بانكه‌ نیمچه‌ فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی عێراق و له‌ڕێگه‌ی قه‌رزی پێنج تا 150 ملیۆن دیناریه‌وه‌ قه‌رز ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران، پێشتریش پێشینه‌ی بۆ خانوبه‌ره‌، كڕینی ئۆتۆمبێل، پرۆژه‌ی كار و چه‌ند بوارێكی دیكه‌ داوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان.

نیشانەکردن

عێراق