خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماری كوژراوانی سوپای روسیا له‌جه‌نگی دژ به وڵاته‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "سوپای روسیا به‌رگه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ناگرێت و له‌ناو ده‌چێت، له‌كاتێكدا چه‌ندین ده‌یه‌یه خۆی ئاماده ده‌كات"
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌په‌یامێكدا به زمانی ڕوسی رایگه‌یاند، له‌م شه‌ڕه‌ی كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه روسیا ده‌ستیپێكردوه، 55 هه‌زار سه‌ربازی ڕوسیا گیانیان له‌ده‌ستدا، ده‌یان هه‌زاری دیكه‌ش كه‌سیش بریندار و كه‌مئه‌ندام بون، له‌كاتێكدا من ئه‌م ئاماره مه‌ترسیدارانه‌م ناوێ، به‌ڵكو سه‌ربازانی روسیا چه‌ندین بژارده‌یان له‌به‌رده‌مدایه بۆئه‌وه‌ی ژیانیان پارێزراو بێت.
سه‌ربازه‌كان بۆئه‌وه‌ی ژیان هه‌ڵبژێرن، ده‌توانن ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌ڕه ده‌رببڕن
وتیشی، "سه‌ربازه‌كان بۆئه‌وه‌ی ژیان هه‌ڵبژێرن، ده‌توانن ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌ڕه ده‌رببڕن، یاخود له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌ڵبێن یان خۆیان راده‌ستی سوپای ئۆكرانیا بكه‌ن".
دانپێدانانێكی راشكاوانه‌یه كه ئه‌و سوپایه‌ی چه‌ندین ده‌یه ئاماده‌ی كردبو بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی وڵاتێكی بیانی، به‌رگه‌ی نه‌گرت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بڕیاری روسیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زیاتری سه‌ربازه‌كانی دانپێدانانێكی راشكاوانه‌یه كه ئه‌و سوپایه‌ی چه‌ندین ده‌یه ئاماده‌ی كردبو بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی وڵاتێكی بیانی، به‌رگه‌ی نه‌گرت و له‌ناوچو".
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی باسی له‌وه‌شكردوه، ئێستا به‌هۆی شه‌ڕی ڕوسیا له دژی ئۆكرانیا، زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ڕوسیا شتێكیان نه‌ماوه له‌سه‌ر تیڤی و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت كه شانازی پێبوه‌بكه‌ن، به‌ڵكو پرسه چوه‌ته هه‌مو ماڵێكی روسیه‌وه و كه‌چی هێشتا سوپاكه‌یان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی زیاتره.