هەواڵی ئەمڕۆ

ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڕێك پاداشت ده‌داته‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ شوێنی تۆمه‌تبارێك ئاشكرابكات

11:35 - 22/09/2022

7011جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ بدات كه‌ وێنه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تۆمه‌تباره‌ به‌ پێشێلكردنی هێما ئاینیه‌كان، بڕێك پاداشتی پێده‌ده‌ن.
 
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ وێنه‌كه‌دا هاتوه‌، به‌ یه‌كێك له‌ شوێنێكی گشتی و له‌ڕێگه‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆییه‌وه‌، زیاده‌ڕۆیی كردوه‌ته‌سه‌ر هێما ئاینی و پیرۆزییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ یاسای عێراقی كارپێكراودا به‌ تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر له‌ ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ دروستكردوه‌.

 ناوی كه‌سی هه‌واڵده‌ر پارێزراو ده‌بێت له‌لای هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی، تا بتوانرێـت له‌و ڕێگایه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر زانیاریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ژماره‌ 131ه‌وه‌ بكه‌ن، ناوی كه‌سی هه‌واڵده‌ریش پارێزراو ده‌بێت له‌لای هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی، تا بتوانرێـت له‌و ڕێگایه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت". 

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "هه‌ركه‌سێك هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له‌ شوێن و ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ئاگاداربكاته‌وه‌، بڕێك پاره‌ی وه‌ك پاداشت پێده‌درێت، ئامانجی ئه‌مه‌ش ئاسانكاریه‌ له‌دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی هه‌ڵاتو".

نیشانەکردن

عێراق

بەپەلە