خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق له‌ئێستادا گه‌یشتوه‌ته حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل و پێشنیازیشكراوه بۆ راگرتنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراوه.
عه‌مید محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ له دیاله رایگه‌یاند، "نزیكه‌ی پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێل له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌یه، له‌نێویاندا سێ ملیۆن ئۆتۆمبێلیان له به‌غدای پایته‌ختدان، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلی سوپا و گه‌شتیاری بۆ زیاد بكه‌ین، كۆی گشتی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل ده‌گاته حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل".
پێشنیاز هه‌یه بۆ رێگریكردن له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "پێشنیاز هه‌یه بۆ رێگریكردن له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌جۆرێك له ساڵی داهاتوه‌وه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌ئێستاشدا ئه‌و پێشنیازه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ پێشكه‌شكراوه، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراوه".
به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی 44 بازگه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌منی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی هه‌ڵگیراون
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی 44 بازگه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌منی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی هه‌ڵگیراون، هه‌روه‌ها 24 شه‌قامی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی له ماوه‌ی ساڵی 2022دا كراونه‌ته‌وه كه پێشتر به‌ربه‌ست كرابون".