هەواڵی ئەمڕۆ

زانیاری نوێ له‌باره‌ی ژێرئاكه‌وتنی به‌له‌مێك كه‌ 100 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبو له‌كه‌ناراوه‌كانی سوریا

09:51 - 22/09/2022

2093جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ كه‌ناراوه‌كانی ته‌رتوس گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 35 كه‌س و توانراویشه‌ 20 كه‌س رزگاربكرێن. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ته‌رتوس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ ئاماده‌باشی به‌رده‌وامدان، هه‌روه‌ها سیستمی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چون كاردانه‌وه‌ی خێرا و گونجاو بۆ رێگریكردن له‌ خنكانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مێك بون له‌ كه‌ناراوه‌كانی ته‌رتوس گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن، بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ڕزگاركردنی ژیانی سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه‌ و گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی باسل.

عه‌بدولحه‌لیم عه‌وز پارێزگار سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه‌ كه‌ له‌كه‌ناراوه‌كانی ته‌ڕتوس رزگاركراون

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، پارێزگای ته‌رتوس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، عه‌بدولحه‌لیم عه‌وز پارێزگار سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه‌ كه‌ له‌كه‌ناراوه‌كانی ته‌ڕتوس رزگاركراون و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

سه‌رنشینه‌كانی به‌له‌مه‌كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازن

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سه‌رنشینه‌كانی به‌له‌مه‌كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازن، زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سوریا و لوبنانن و به‌شێكیشیان ناسنامه‌یان پێ نیه‌.

 تا ئێستا 34 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 20 كه‌سی دیكه‌ش رزگاركراون

هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا رایگه‌یاندوه‌، تا ئێستا 34 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 20 كه‌سی دیكه‌ش رزگاركراون و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی باسل، سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی چاره‌سه‌ری پێویست پێشكه‌ش به‌برینداران ده‌كرێت و گه‌ڕانیش به‌دوای كه‌سانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، زۆربه‌ی برینداره‌كان پاڵپشتی ئۆكسجینیان بۆ دابینده‌كرێت، هه‌ندێكیان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شی چاودێری چڕ.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له‌ كه‌ناراوه‌كانی ته‌رتوسی سوریا ژێرئاوكه‌وت و به‌پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش به‌له‌مه‌كه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌سی هه‌ڵگرتوه‌ و تا ئێستاش تیمه‌كانی مه‌له‌وانی به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنبواندان.

نیشانەکردن

سوریا