خه‌ندان-
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نیویۆرك له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" كۆبۆوه و له‌دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر فراوانكردنی هاوكاریكردنی هێزه عێراقیه‌كان كرایه‌وه به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و پاشماوه‌كانی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌راوێزی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك له‌گه‌ڵ ینس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ڕێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) كۆبۆوه.
پێداچونه‌وه به هه‌وڵه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان كرا له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و پاشماوه‌كانی
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێداچونه‌وه به هه‌وڵه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان كرا له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و پاشماوه‌كانی، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ستیان هێناون، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌بوه.
تاوتوێی ڕێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكاریی ئه‌منی و سه‌ربازیی نێوان عێراق و وڵاتانی ناتۆ كرا
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ڕێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكاریی ئه‌منی و سه‌ربازیی نێوان عێراق و وڵاتانی ناتۆ كرا، كه له‌ئێستادا هاوكاری هێزه‌كانی عێراق له بواری مه‌شق و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری ده‌كه‌ن.
هه‌ردولا خواستی هاوبه‌شیان بۆ به‌رده‌وامبون و فراوانكردنی هاوكارییه‌كان دوپاتكرده‌وه
هه‌ردولا خواستی هاوبه‌شیان بۆ به‌رده‌وامبون و فراوانكردنی هاوكارییه‌كان و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئاڵوگۆڕی زانیاری و پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی عێراق دوپاتكرده‌وه، به‌ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئارامی له ناوچه‌كه.