هەواڵی ئەمڕۆ

شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان زاوا و خه‌زورێك رویدا

07:20 - 22/09/2022

5312جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ئه‌نجامی كێشه‌ی نێوان زاوا و خه‌زورێك، كه‌سێك برینداربو، پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیسیش توانرا له‌هه‌ردولای شه‌ڕه‌كه‌ پێنج كه‌س ده‌ستگیربكرێن".

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان زاوا و خه‌زورێك دروستبو، له‌و كێشه‌یه‌شدا چه‌ك به‌كارهێندراو و كه‌سێك به‌ گولـله‌ بریندار بو".

هێزه‌كانمان له‌ پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هێزه‌كانمان له‌ پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست و هه‌ردو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ریان ده‌ستگیركرد، كه‌ پێكهاتبون له‌ پێنج كه‌س".

ده‌ستگیركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی شادی كران

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ده‌ستگیركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی شادی كران بۆئه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ بكرێته‌وه‌ و ڕێڕه‌وی یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر".

نیشانەکردن

عێراق

بەپەلە