هەواڵی ئەمڕۆ

قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: له‌دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشتن قیمه‌ ئاماده‌كراو نه‌كڕن

05:24 - 22/09/2022

3343جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان دوكانی گۆشتفرۆشتنی ره‌نجه‌ له‌ گوزه‌ری  به‌له‌دیه‌كه‌یان داخست و داواش له‌ هاوڵاتیان له‌ دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشتن قیمه‌ ئاماده‌كراو نه‌كڕن، چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی گۆشته‌كه‌ دیارنییه‌ و نازانرێت ئه‌و گۆشته‌ی ده‌كریت به‌قیمه‌ چییه‌.

رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی قیمه‌ی ئاماده‌كراو، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشتنی ره‌نجه‌ داده‌خرێت و خاوه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".

به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌یه‌ 

وتیشی، "به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن پێشتر قیمه‌ ئاماده‌بكات روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشتن قیمه‌ ئاماده‌كراو نه‌كڕن، چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی گۆشته‌كه‌ دیارنییه‌ و نازانرێت ئه‌و گۆشته‌ی ده‌كریت به‌قیمه‌ چییه‌، له‌هه‌رشوێنێكش هه‌بو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌".

ەکاتی هەبونی گومان په‌یوه‌ندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن".

نیشانەکردن

سلێمانی

بەپەلە