ڕاستەوخۆ.. پەرلەمان خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن دەکات

12:43 - 22/09/2022

1602جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە کۆدەبێتەوە و لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای پەروەردە و فێرکردن دەکرێت، پەرلەمانتارانیش دەڵێن، "لە دوایین هەمواردا هیچ گۆڕانکارییەکی جەوهەری بەدی ناکرێت."

 لەگەڵ سەرجەم توێژەکان لە وانەبێژان، دەرونناسان و خاوەنی بڕوانامە باڵاکان کۆبوینەتەوە 

پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن 198 ماددە بوە و دوای پێداچونەوە و خوێندنەوەی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ نزیکەی 185 ماددە کەمکراوەتەوە، لیژنەی پەروەردەش دەڵێت، لە کاتی خوێندنەوەی پڕۆژەیاساکە لەگەڵ سەرجەم توێژەکان بە وانەبێژان، دەرونناسان و خاوەنی بڕوانامە باڵاکانیشەوە دانیشتون و گوێبیستیی داواکارییەکانیان بون. 

 چارەسەری دامەزراندنی وانەبێژان دیارینەکراوە 

لە پڕۆژەیاساکەدا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە بەرپرسیارێتی دروستکردنی قوتابخانە و چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ وانەبێژانیان نەخستوەتە ئەستۆی خۆیان، هەروەها هیچ وادەیەک بۆ دامەزراندنی وانەبێژان دیارینەکراوە، ئەوەی لە یاساکە کراوە رێکخستنەوەی هەیکەلی وەزارەتی پەروەردە و رێکخستنی میلاکاتە.