تەندروستی سلێمانی: لەدوێنێوە 100 خوێندکاری خوێندنگەیەک توشی سکچون و ڕشانەوە بون

09:33 - 22/09/2022

2646جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردو 100 خوێندکاری خوێندنگەیەک توشی سکچون و ڕشانەوە بون و سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵانیان کردوە، لەسەر ئەو دۆسیەیەش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.

نزیکەی (100) خوێندکار بەحاڵەتی سکچون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لە (24) کاتژمێری ڕابردو لەخوێندنگایەك لە ناوشاری سلێمانی نزیکەی (100) خوێندکار بەحاڵەتی سکچون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵانیان کردوە.

لیژنەیەکی تایبەت راسپێردراوە بەدواداچون لەسەر ئەو بابەتە بکات

ئەوەش هاتوە، بۆیە بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو حاڵە، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە (چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی خۆراك و ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت.