روسیا: ئاماژه‌ی ناڕونمان له‌ئه‌مریكاوه‌ سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌یماننامه‌ی "ستارت" پێده‌گات

11:20 - 21/09/2022

7316جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ له‌ واشنتنه‌وه‌ ئاماژه‌ی ناڕون و په‌رشوبڵاوی پێده‌گات سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگه‌كان له‌سه‌ر په‌یمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ستراتیژی  "ستارت".

سێرگی لاڤرۆڤ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دیالۆگی ڕوسیا و ئه‌مریكا له‌ نێوان وڵاتاندا به‌ كرده‌وه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكاوه‌ راگیراوه‌، له‌ ڕوی بابه‌تییه‌وه‌ ناتوانرێت پارێزگاری له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ واشنتن بكرێت له‌كاتێكدا له‌كاتێكدا شكستی ستراتیژی ڕوسیا وه‌ك ئامانجێك ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش بۆ ڕاوێژكارییه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ سه‌قامگیری ستراتیژی و كۆنترۆڵكردنی چه‌ك ده‌گونجێت.

 ئێمه‌ تێبینی هه‌ندێك ئاماژه‌ی ناڕون له‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا و به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌خسی له‌لایه‌ن جۆو بایدنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌كه‌ین

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "بێگومان ئێمه‌ تێبینی هه‌ندێك ئاماژه‌ی ناڕون له‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا و به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌خسی له‌لایه‌ن جۆو بایدنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یمانی (ستارت)، به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه‌یان تا ئێستا ڕون نییه‌.

په‌یماننامه‌ی ستراتیژی چه‌كی نوێ (ستارت) په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیا 

په‌یماننامه‌ی ستراتیژی چه‌كی نوێ (ستارت) په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیا كه‌ به‌ ناوه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی ناسراوه‌، "ڕێوشوێنی زیادكردن و سنورداركردنی چه‌كی هێرشبه‌ری ستراتیژی" له‌خۆده‌گرێت، ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ له‌ رۆژی 8ی (نیسان/4)ی 2010 له‌لایه‌ن باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا و ئاناتولیڤیتچ میدڤیدیڤ سه‌رۆكی پێشوی روسیا له‌ شاری پراگ واژۆ كرا، تێیدا ئاماژه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی زۆرترین سنوری سه‌ری هێرشبه‌ری ستراتیژی بۆ ئه‌و دو وڵاته‌ ده‌كات به‌ ڕێژه‌ی 30%، هه‌روه‌ها ستارتی نوێ هاوكاری و سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیای بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.

نیشانەکردن

روسیا