خەندان-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا بڕیاری جوڵاندنی بەشێکی دیکە لە هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی هەرێمی دۆنباسی ئۆکرانیا راگەیاند، لە بەرامبەریشدا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، ئەمڕۆ جۆو بایدن، سەرۆکی وڵاتەکەیان لە بەردەم نەتەوە یەکگرتوەکان وتارێک پێشکەش دەکات و سەرکۆنەی هەوڵەکانی مۆسکۆ دەکات بۆ بەردەوامی شەڕ لە ئۆکرانیا.
دژی دەستدرێژییەکانی روسیا بوەستنەوە
جاک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ئەمڕۆ لە لێدانێکدا باسی لەوەشکرد، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارەکەیدا لەبەردەم نەتەوە یەکگرتوەکان سەرزەنشتی وتارەکەی ئەمڕۆی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا دەکات بەرامبەر بەردەوامی شەڕی ناڕەوای ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکرانیا و بانگەوازێکیش ئاڕاستەی جیهان دەکات بۆ ئەوەی دژی "دەستدرێژییەکانی روسیا" بوەستنەوە کە ماوەی حەوت مانگە بەردەوامی هەیە.
روسیا یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، جۆو بایدن جەخت دەکاتەوە لەسەر بەهێزکردنی پێگەی نەتەوە یەکگرتوەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت کە لەئێستادا وڵاتێک کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە هێرشیکردوەتەسەر خاکی وڵاتێکی دیکەی خاوەن سەروەری و بەوەش یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردوە.
وڵاتانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ئاشتی له نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رقه‌راربێت
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هه‌مو هه‌نگاوێك ده‌نێن له پێناو پاراستنی خاكی مۆسكۆ و له 2014وه ئۆكرانیا ده‌ستی به‌م جه‌نگه كردوه، هه‌روه‌ها پشتگیریش له خواسته‌كانی په‌رله‌مانی دۆنباس بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات، "وڵاتانی رۆژئاواش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ئاشتی له نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رقه‌راربێت".