عه‌لی خامنه‌یی: پڕۆسه‌ی به‌رگریكردنی پیرۆز هه‌نگاوێكی گرنگ بو

03:05 - 21/09/2022

1238جار خوێندراوەتەوە

ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ میانه‌ی وتارێكدا بۆ ساڵیادی هه‌ڵگیراسانی جه‌نگی عێراق-ئێران

خه‌ندان-

رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی "به‌رگریكردنی پیرۆز" هه‌نگاوێكی گرنگی مێژوی وڵاته‌كه‌ی بوه‌ و پێویسته‌ گه‌نجانی وڵاته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی  له‌ جه‌نگی چه‌ندین ساڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی و عێراق به‌ئاگابن، ده‌شڵێت، "ئه‌مریكا و رۆژئاواییه‌كان نه‌یانتوانی به‌ نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی، وڵاته‌كه‌مان به‌ش به‌ش بكه‌ن، په‌نایان بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگ برد".

ئه‌ركی سه‌ر شانه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌ پڕۆسه‌ی به‌رگریكردنی پیرۆز-دا گیانیان به‌خشی به‌رز بیان نه‌رخێنین
به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ میانه‌ی وتارێكدا بۆ ساڵیادی هه‌ڵگیراسانی جه‌نگی عێراق-ئێران، رایگه‌یاند، هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت و ئه‌ركی سه‌ر شانه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌ پڕۆسه‌ی "به‌رگریكردنی پیرۆز"دا گیانیان به‌خشی به‌رز بیان نه‌رخێنین و ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ نه‌شاره‌زان زایناریان له‌سه‌ری پێبدرێت.
وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیریان له‌ سه‌دام حسێن ده‌كرد
وتیشی، "هێزه‌كانی سوپا له‌ ته‌واو بواره‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ره‌و پێشچونیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌ و پڕۆسه‌ی به‌رگریكردنی پیرۆز چه‌ند وانه‌ی باشی به‌ وڵاته‌كه‌مان به‌خشی و پێشهاتی باش و خراپی به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه‌ وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیریان له‌ سه‌دام حسێن ده‌كرد له‌ پێناو ئه‌نجامدانی جه‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ ئێران".
دوژمنان زۆر هه‌وڵیاندا له‌ڕێگه‌ی دوبه‌ره‌كییه‌وه‌ ئێران دوای شۆڕش وێرانبكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بون
رابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران باسی له‌وه‌شكردوه‌، "هێزه‌كانی سوپا توانیان شكست به‌و هه‌وڵه‌ سیاسی و سه‌ربازیانه‌ بهێنن كه‌ ده‌یانویست به‌هه‌رچ شێوه‌یه‌ك بێت شۆڕشی وڵاته‌كه‌مان تێكبده‌ن، ئه‌وه‌شبو كه‌ وایكرد به‌ به‌ڵگه‌وه‌ راستی ئه‌و روداوانه‌ ئه‌مڕۆ دانی پێدا بنرێت كه‌ جه‌نگه‌كه‌ی ئێمه‌ جه‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تی بو نه‌وه‌ك ناوچه‌یی، چونكه‌ پاش جه‌نگه‌ دوژمنان زۆر هه‌وڵیاندا له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵی جۆراوجۆره‌وه‌ دوبه‌ره‌كی له‌نێو ئێران دوای شۆڕش دروست بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بون".
رۆژئاوا نه‌یتوانی به‌ نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی ئامانجه‌كانی بپێكێت، ده‌ستی بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ بر
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "شۆڕشی ئیسلامی وایكرد كه‌ میلله‌ته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ به‌رامبه‌ر خواسته‌كانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا بوه‌ستێته‌وه‌ و بیسه‌لمێنێت كه‌ ترسیان له‌و خواست و هه‌وڵه‌ تێكده‌رانه‌كانی رۆژئاوا نه‌یتوانی به‌هۆی نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كییه‌وه‌ ئامانجه‌كانی بپێكێت، ده‌ستی بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ بر، هه‌وڵه‌كانی سه‌دا بۆ داماڵین و به‌ش به‌شكردنی ئێران كرد، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوڵاتیانی خوزستان توانیان ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌دام شكستپێبهێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی ئازایانه‌ روبه‌ڕوی ئه‌و جه‌نگه‌ بونه‌وه‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌كی باشیان له‌و هه‌وڵانه‌كرد".

نیشانەکردن

ئێران عێراق