سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبونه‌وه‌

12:17 - 21/09/2022

1305جار خوێندراوەتەوە

مسته‌فا كازمی و ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌ نیویۆرك-ی ئه‌مریكا

خه‌ندان-

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ نیویۆرك كۆبونه‌وه‌ و باسیان له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی هاوكاری له‌ پێناو باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سێكته‌ره‌جیاوازه‌كان دوپاتكرده‌وه‌.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، مسته‌فا، كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانیكردنیدا بۆ نیویۆرك-ی ئه‌مریكا و به‌شداریكردنی له‌ كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوه‌وه‌ و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد، باسیان له‌ به‌رودۆخه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌ كردوه‌ و به‌ره‌و پێشبردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتیان دواپاتكردوه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆك كۆماری ئێران پێگه‌ی عێراقی به‌رز نراخند له‌ به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ 
هه‌روه‌ها، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر پێگه‌ی عێراق له‌ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و رێگا چاره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه‌ له‌ رێگای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان و سیاسه‌تی گفتوگۆكردن باس كراوه‌، له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی ناوه‌چه‌كه‌ و وڵاتانی دراوسێ.
جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كردوه‌
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشدا هاتوه‌، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كان و به‌ره‌و پێشبردنی سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی ئابوری ئاسایش و رۆشنبیری و وزه‌ كردوه‌ته‌وه‌ و هاوكارییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی خراپی سروشت و تێكچونی كه‌شوهه‌وای جیهان به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانیانبوه‌.
سه‌رۆك كۆماری ئێران پشتگیری خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ موسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه‌
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، سه‌رۆك كۆماری ئێران پشتگیری خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی و خزمه‌تكاری هاوڵاتیانی عێراقی بۆ موسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه‌، گشت هاوكارییه‌كیشی له‌ پێناو تێپه‌ڕینی ئه‌م بارودۆخه‌ سیاسییه‌ی عێراق بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕیوه‌.