وه‌زیری به‌رگری روسیا نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی كوژرانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئۆكرانیا ئاشكرا كرد

11:21 - 21/09/2022

11334جار خوێندراوەتەوە

سێرگێ شویگو، وه‌زیری به‌رگری روسیا

خه‌ندان-

وه‌زیری به‌رگری روسیا كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئۆكرانیا زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتوه‌ و زیاتر له‌ 61 هه‌زار و 207 سه‌ربازی ئۆكرانیا كوژراون و 49 هه‌زار و 368 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندارینداربون، هه‌وه‌ها زیاتر له‌ 2000 سه‌ربازی كه‌تیبه‌ خۆبه‌خشه‌كان له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كوژراون له‌ به‌رامبه‌ریشدا، پێنج هه‌زار و 939 سه‌ربازی روسیا كوژراون.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، سێرگێ شویگو، وه‌زیری به‌رگری روسیا له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا بۆ هاوڵاتیان پاش لێدوانه‌كه‌ی ڤلادمیر پوتن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندوه‌، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی زیانی به‌ركه‌وتوه‌ و له‌ ده‌ستپێكی ئۆپراسۆنه‌ تایبه‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كوژراون و برینداربون، به‌ڵام زیاتر له‌ 300 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ هه‌ن له‌ پێناو پاراستنی سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی.

ژماره‌ی كوژرانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌مان زیاتر له‌ پێنج هه‌زار و 939 سه‌رباز بوه‌
وتیشی، "ژماره‌ی كوژرانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌مان زیاتر له‌ پێنج هه‌زار و 939 سه‌رباز بوه‌ له‌ ده‌سپێكی ئۆپراسۆنه‌ تایبه‌ته‌كه‌مان له‌ پێناو پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس و پاراێزگاریكردن له‌ سنوری وڵاته‌كه‌مان".
زیاتر له‌ 150 راوێژكاری ناتۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌ره‌و به‌ره‌كانی پیشه‌وه‌ رێنوێنی ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری روسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له‌ ئێستادا هێزه‌كانمان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ناكات، به‌ڵكو به‌ته‌واوه‌تی روبه‌ڕوی ته‌واوی ئه‌وروپا بوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ زیاتر له‌ 150 راوێژكاری ناتۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌ره‌و به‌ره‌كانی پیشه‌وه‌ رێنوێنی ده‌كات".
61 هه‌زار و 207 سه‌ربازی ئۆكرانیا كوژراون
باسی له‌وه‌شكردوه‌، 61 هه‌زار و 207 سه‌ربازی ئۆكرانیا كوژراون و 49 هه‌زار و 368 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندارینداربون، هه‌وه‌ها زیاتر له‌ 2000 سه‌ربازی كه‌تیبه‌ خۆبه‌خشه‌كان له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كوژراون".