ئەڵمانیا و سلۆڤینیا لە دانوستاندان بۆ ناردنی تانک بۆ ئۆکرانیا

08:42 - 21/09/2022

2405جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، له‌گه‌ڵ سلۆڤینیا رێککەوتنێکیان ئەنجامداوە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سلۆڤینیا 28 تانکی دروستکراوی یه‌كێتی سۆڤیەت رەوانەی ئۆکرانیا دەکات، له‌ به‌رامبه‌ردا 40 بارهەڵگری سەربازی مۆدێرن لە ئەڵمانیا وەردەگرێت.

کریستین لامبرێخت، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر واژۆکردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك لەگەڵ هاوتا سلۆڤینییەکەی، ماریان ساریچ، بۆ ره‌وانه‌كردنی 28 تانکی دروستکراوی یه‌كێتی سۆڤیەت له‌لایه‌ن سلۆڤینیاوه‌ بۆ ئۆكرانیا، له‌ به‌رامبه‌ردا 40 بارهەڵگری سەربازی مۆدێرن ده‌ده‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌.

رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر واژۆکردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك لەگەڵ هاوتا سلۆڤینییەکەی
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا هیچ واده‌یه‌كی دیارینه‌كرد كه‌ كه‌ی 40 بارهەڵگری مۆدێرن، 55 تانك و 30 بارهەڵگری سەربازی لەنێویاندا 5 تانکەر ره‌وانه‌ی سلۆڤینیا ده‌كه‌ن.
ئەڵمانیا ئارەزوی پێشخستنی ئەو جۆرە گرێبەستانە له‌گه‌ڵ هاوپەیمانەکانی له‌ ڕۆژهەڵاتی ناتۆ هه‌بوه‌
به‌پێی ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس، ئەڵمانیا ئارەزوی پێشخستنی ئەو جۆرە گرێبەستانە له‌گه‌ڵ هاوپەیمانەکانی له‌ ڕۆژهەڵاتی ناتۆ هه‌بوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دروستكراوی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكه‌ن، لە بەرامبەردا ئامێری مۆدێرنیان پێشكه‌ش ده‌كات.

ئەڵمانیا پێشریش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی کۆماری چیك، سلۆڤاکیا و یۆنان واژۆكردبو، لە کاتێکدا تا ئێستا بەرلین خۆی لە دابینکردنی کەرەستەی ئۆکرانیا بەدور گرتوە، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی فشاری ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی وڵاته‌كه‌وه‌یه‌.