سویزلاند رێكه‌وتنێكی بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری F-35 له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژۆكرد

07:37 - 19/09/2022

1990جار خوێندراوەتەوە

F-35

خه‌ندان-

حكومه‌تی سویزلاند ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، به‌ سه‌رپه‌رشتی ئیدارەكه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ڵۆكهیید مارتن)ی ئه‌مریكی به‌مه‌به‌ستی كڕینی 30 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری F-35 واژۆكردوه‌، كه‌ بڕی رێكه‌وتنه‌كه‌ش شه‌ش ملیار دۆلاره‌ و له‌ نێوان ساڵانی 2027 بۆ 2030 ته‌واوی فڕۆكه‌كان ره‌وانه‌ی سویزلاند ده‌كرێن.
 
حكومه‌تی سویزلاند ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه‌، رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ڵۆكهیید مارتن)ی ئه‌مریكی به‌سه‌ر په‌رشتی ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژۆكردوه‌.

رێكه‌وتنه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ كڕینی 30 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری F-35
باسی له‌وه‌شكردوه‌، رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان تایبه‌ته‌ به‌ دروستکردن و كڕینی 30 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری F-35، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك له‌ پێناو به‌هێزكردنی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان.
رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان پاڵپشتی سه‌ربازیش له‌خۆده‌گرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی نێوانیشیان كڕینی چه‌كی په‌ره‌پێدراوی نوێ و ئه‌نجامدانی راهێنان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ و هه‌روه‌ها پاڵپشتی لۆجستیش له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك به‌شێكی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردو وڵات.
رێكه‌وتنه‌كه‌ بڕی شه‌ش ملیار دۆلاری تێچوه‌
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی سویزلاندیشدا هاتوه‌، رێكه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاره‌ و ته‌واوی فڕۆكه‌كانیش له‌ نێوان ساڵانی 2027 بۆ 2030 به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی ره‌وانه‌ی سویزلاند ده‌كرێن.
ئه‌ندامانی پارتی ئۆپۆزیسۆنی سویزلاند به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دژ به‌ بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ بون
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌ندامانی پارتی ئۆپۆزیسۆنی سویزلاند به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دژ به‌ بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ بون، چونكه‌ رایانگه‌یان حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌ رێكه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه‌ ژێرخان و باری دارایی وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و واش له‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌كات كه‌ تا پێدانی ئه‌و پارایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ژێر ویست و خواسته‌كانی ئه‌مریكا بمێننه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ واژۆكرا.

نیشانەکردن

ئەمریکا سویزلاند