حەمکۆ بەتۆمەتی "دەستدرێژیی سێكسی" ساڵێک زیندانی دەکرێت

12:45 - 19/09/2022

15849جار خوێندراوەتەوە

حەمكۆ

خەندان-

دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر ئەمڕۆ دوشەممە بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسییەی حەمكۆ، ئەكتەری بواری كۆمیدیا لە هەرێمی کوردستان دەرکرد کە تۆمەتبارکرابو "بە دەستدرێژیی سێكسی"، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگاکاش ناوبراو بە ساڵێک زیندانی سزادرا.

سەرچاوەیەک ئاگادار لە دۆسییەکە لە شاری هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، پێشوتر حەمکۆ لەسەر هەمان دۆسییە لەلایەن پۆلیسەوە راگیرابو و دواتریش ناوبراو بە کەفالەت ئازادکرابو، حەمکۆ لەلایەن  كچێكەوە سكاڵای لەسەر تۆمارکراوە "بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی".

سزای یەک ساڵ زیندانیكردنی بەسەر حەمکۆدا سەپاند
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو دۆسیەیەش ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتاییدا و تۆمەتەكەی سەلماند، بۆیە بەپێی بڕگەی یەك لە ماددەی 396ی یاسای سزادانی عێراقی، سزای یەک ساڵ زیندانیكردنی بەسەر حەمکۆدا سەپاند.
چەندینجار لە دەرەوە و لەناو ماڵەكەی حەمكۆشدا یەكمان بینیوە
ئەو کچە سکاڵای لەسەر حەمکۆ تۆمارکردوە بەناوی (س) لە سکاڵاکەیەدا باسی لەوەکردبو، "سەرەتا پەیوەندیەكی ئاساییمان هەبو، دواتر پەیوەندیەكەمان گۆڕا بۆ خۆشەویستی و چەندینجار لە دەرەوە و لەناو ماڵەكەی حەمكۆشدا یەكمان بینیوە".
بەڵێنی هاوسەرگیریم بە (س) دابو، بەڵام كەسوكارەكەی خۆی رازی نەبون
هەروەها حەمكۆ لە رونکردنەوەکەیدا دەڵێت، "بەڵێنی هاوسەرگیریم بە (س) دابو، بەڵام كەسوكارەكەی خۆی رازی نەبون لەسەر هاوسەرگیریەكە".