مه‌سعود بارزانی و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌

10:00 - 19/09/2022

4185جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌ و له‌باره‌ی دۆخی عێراق و كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و له‌باره‌ی دۆخی عێراق و كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

كۆبونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، كۆبونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە دوایین کۆبونەوەدا بڕیاریاندا كاربكرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان
له‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌ستیان پێكردوه‌، مه‌سعود بارزانی و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی چه‌ند جارێك كۆبونه‌ته‌وه‌، لە دوایین کۆبونەوه‌یاندا كه‌ له‌ 4ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چو بڕیاریاندا كاربكرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی، کە روبەڕوی عێراق و ھەرێمی کوردستان بونەتەوە و کۆبونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێبدرێت.