بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانج گیرا

08:39 - 19/09/2022

3254جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەوی رابردو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک کێڵگەی نەوتی "العمر" لە پارێزگای دێرەزوری رۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانج گیرا، تائێستاش وردەکاری لەبارەی روداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا بیستراوە 
میدیاکانی سوریا لە سەرچاوە خۆجێیەکانی پارێزگای دێرەزور بڵاویانکردەوە، شەوی رابردو دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی "العمر" بیستراوە، دوای روداوەکەش فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی و هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە چاودێری دۆخەکەیان کردوە.
کێڵگەی نەوتی "العمر" گەورەترین کێڵگەی نەوتی سوریایە
کێڵگەی نەوتی "العمر" گەورەترین کێڵگەی نەوتی سوریایە و زیاتر لە 75%ی کۆی نەوتی بەرهەمهێنراوی سوریا لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێت، کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای تێکشکاندنی داعش، کۆنتڕۆڵکراوە و لەئێستادا رۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێت.
ئەمریکا لە سوریا 28 بنکەی راگەیەنراوی هەیە
سوپای ئەمریکا لە سوریا 28 بنکەی راگەیەنراوی هەیە کە بەسەر سێ پارێزگادا دابەشبون، ئەوانیش لە حەسەکە 17 بنکە، لە دێرەزور 9 بنکە و لە حمسیش دو بنکەی سەربازی ئەمریکا بونیان هەیە.

نیشانەکردن

ئەمریکا سوریا