نێچيرڤان بارزانى بەناوی گەل و حکومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە پادشای بریتانیا دەکات

10:38 - 18/09/2022

20216جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە كۆشكى شاهانه‌ى به‌كينگهام له‌ له‌نده‌ن، لەگەڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان به‌شدارى له‌ ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى كۆچكردو ئێلێزابێسى دوەم کرد و بەناوی گەل و حکومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە پادشای بریتانیا کرد.

 به‌ ياوه‌ريى باڵيۆزى عێراق له‌ بريتانيا به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له‌ ميوانان كرد
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى گه‌يشتنى به‌ بريتانيا بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى كۆچكردو ئێلێزابێسى دوەم، ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى شا چارلزى سێيه‌م، پادشای شانشينى يه‌كگرتو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له‌ كۆشكى شاهانه‌ى به‌كينگهام له‌ له‌نده‌ن، به‌ ياوه‌ريى باڵيۆزى عێراق له‌ بريتانيا به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له‌ ميوانان كرد.
سه‌ره‌خۆشيى خۆی بە شا چارلزى سێيه‌م گەیاند 
ئەوەش هاتوە، نێچيرڤان بارزانى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌ل و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌ خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌ل و حكومه‌تى شانيشنى يه‌كگرتو و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس گه‌ياند و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا دوپات كرده‌وه‌.
شا چارلزى سێيه‌م سوپاس و پێزانينى بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، لاى خۆيه‌وه‌ شا چارلزى سێيه‌م سوپاس و پێزانينى بۆ نێچيرڤان بارزانى و به‌شدارييان له‌ پرسه و ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوايى له‌ شاژن ئێلێزابێسى دوه‌مدا ده‌ربڕى.
سەرۆکى هەرێم به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوايى و نواندنى ڕێز بۆ شاژن ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتى حكومه‌تى بريتانيا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردوى شانشینى یەکگرتودا گه‌يشتبوه‌ له‌نده‌ن و هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م تابوته‌كه‌يدا له‌ په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتو، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوايى و نواندنى ڕێزدا بۆ شاژن ده‌كات.

نیشانەکردن

سەرۆکایەتی هەرێم