ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی چەند بڕیارێکی دەرکرد

06:17 - 18/09/2022

11384جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان

خەندان-

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال  تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی کۆبوەوە و رایگەیاند، ماوەیەکە لە ڕێی چەند  کتێبێکی "چەواشەکارانەوە خەباتی مێژویی یەکێتی، سەرکردەکانی، مێژوی گەلەکەمان و ڕەمزەکانی  بەلاڕێدا  دەبرێن، بۆیە بڕیاردرا لە ڕێی بەڵگە و دیکۆمێنتی پشتڕاستکراوە وە داکۆکی  لەو مێژوەو  سەروەرییەکانی بکرێت."

بۆ کاروباری ڕێکخراوەیی یەکێتی ڕێو شوێنی پێویست گیرانە بەر

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، "کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە  ئەمڕۆ 18ـی ئەیلول لە هۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجومەن بەڕێوەچو،  تەرخان  کرا بۆ کاروباری  ڕێکخراوەیی مەکتەب و  ئۆرگانەکانی  یەکێتی، لەوبارەیەوە ڕێوشوێنی پێویست گیرانە بەر."

مێژوی پڕ سەروەری و شانازی یەکێتیی داکۆکی لێبکرێت

ئەوەش هاتوە، بەشێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت  بو بە پێویستیی  "داکۆکیکردن لە  مێژوی  پڕ سەروەری  و شانازی  یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان  و شۆرشی نوێی  گەلەکەمان".

لە ڕێی چەند کتێبێکی چەواشەکارانەوە ناحەقی بەرامبەر مێژوی یەکێتی دەکرێت

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی دەڵێت، "کۆبونەوە بڕیاریدا، بۆ پارێزگاریکردن لە ڕەوتی  ئەو مێژوە  لە هەر شێواندن  و چەواشەکارییەک، لە ڕێی بەڵگە و دیکۆمێنتی پشتڕاستکراوە وە داکۆکی  لەو مێژوەو  سەروەرییەکانی بکرێت، بەتایبەتی  وەڵامی  ئەو هەمو ناهەقییانە بدرێنەوە کە ماوەیەکە لە ڕێی چەند  کتێبێکی  چەواشەکارانەوە دەرهەق  بە خەباتی مێژویی یەکێتی و  سەرکردەکانی  کراون و مێژوی گەلەکەمان و ڕەمزەکانی  بەلاڕێدا  دەبەن ".