سەرۆک بەرهەم بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی پێگەشت

12:27 - 18/09/2022

1652جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆک بەرهەم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێشوازیكرد له‌  حافز ئەلئەختام، وەزیری دادی جەزائیر و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی جەزائیر و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی له‌ جه‌زائیر پێگەشت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی ئەیلولی 2022) لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە حافز ئەلئەختام، وەزیری دادی جەزائیر و نوێنەری تایبەتی عەبدولمەجید تەببۆن سەرۆکی جەزائیر، لە سەرەتای دیدارەکەدا وەزیری دادی جەزائیر سڵاو و رێزی عەبدولمەجید تەببۆن، سەرۆکی جەزائیری گەیاندە سەرۆک بەرهەم.

وەزیری دادی جەزائیر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی پێشکەش بە سەرۆک بەرهەم کرد
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، وەزیری دادی جەزائیر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی پێشکەش بە سەرۆک بەرهەم کرد کە بڕیارە تشرینی دوەمی داهاتودا لە جەزائیر رێکبخرێت، هاوکات سەرۆک بەرهەم لە رێگەی وەزیری دادی جەزائیر سڵاو و رێزی خۆی ئاڕاستەی عەبدولمەجید تەببۆن، سەرۆکی جەزائیر کرد و بانگهێشتنامەکەشی قبوڵکرد بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی و پشتیوانی خۆشی دوپاتکردەوە بۆ سەرخستنی لوتکەکە، چونکە گۆنگرەیەکی گرنگە بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و پتەوکردنی کارکردنی هاوبەشی عەرەبی.
گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات کرا

هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و گرنگی کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان و هەماهەنگی هاوبەش لەپێناو هێنانەئاراوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، هەروەها باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان کرا و جەختکرایەوە لە پێویستی هەماهەنگی هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و کۆتای هێنان بە قەیرانەکانی ناوچەکە.