سەرەڕای جەنگ، بەمزوانە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە ڕوسیا ده‌ستبه‌كارده‌بێت

09:48 - 18/09/2022

1808جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بڕیاره‌ ئه‌م هەفتەیە کۆشکی سپی باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌ روسیا ده‌ستنیشان بكات، سەرەڕای ئەوه‌ی كه‌ شەڕ لە ئۆکرانیا بەردەوامە و بوەته‌هۆی تێکچونی پەیوەندییەکانی واشنتن و مۆسکۆ.

ڤیکتۆریا نولاند، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا رایگه‌یاند، "بۆ یه‌كه‌مجار باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا لە مۆسکۆ ژنێك ده‌بێت"، بەبێ ئەوەی ناوه‌كه‌ی ئاشکرا بکات، به‌ڵام وتی، بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆشكی سپی باڵیۆزی نوێ ده‌ستنیشان بكات.

بایدن پلانی هەیە لین تره‌س، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەرمینیا دیاریبكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ له‌ مۆسكۆ
پێشتر كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكردبوه‌وه‌، كه‌ سەرۆک جۆو بایدن پلانی هەیە لین تره‌س، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەرمینیا دیاریبكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ له‌ مۆسكۆ، کە دوایین پۆستی لە ساڵی 2019ەوە وه‌رگرتوه‌.
بایدن هیوایوایە کۆنگرێس بەخێرایی دەستنیشانکردنی تره‌س، وەک باڵیۆز لە ڕوسیا پەسەند بکات
بەڕێوبەرایەتییه‌كه‌ بایدن هیوایوایە کۆنگرێس بەخێرایی دەستنیشانکردنی تره‌س، وەک باڵیۆز لە ڕوسیا پەسەند بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت دەست بکات بە ئەرکە قورسەکەی له‌ روسیا، كه‌ به‌پێی دەستوری ئەمریکا پێویستی بە ڕەزامەندی کۆنگرێس هەیە و ده‌بێت کۆنگرێس ره‌زامه‌ندبێت بۆ دانانی بەرپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌، بە باڵیۆزیشەوە.
لە ئێستادا هیچ باڵیۆزێكی ئەمریکا لە مۆسکۆ نییە
میدیاكانی روسیا باسیان له‌وه‌كردوه‌، لە ئێستادا هیچ باڵیۆزێكی ئەمریکا لە مۆسکۆ نییە و ماوەیەکە دوای رۆیشتنی جۆن سولیڤان، باڵیۆزی پێشوی ئەمریکا لە مۆسکۆ، ئەو پۆستە چۆڵ بوە.

پەیوەندییەکانی روسیا و ئەمریکا لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لە ئۆکرانیا تێکچو، بە تایبەتی دوای ئه‌وه‌ی واشنتن سزای گەورەی بەسەر مۆسکۆدا سەپاندوە و پشتگیری کیێڤ دەکات بە چەکی پێشكه‌وتو.

نیشانەکردن

ئەمریکا روسیا