بایدن بۆ روسیا: مه‌كه‌ن، مه‌كه‌ن، مه‌كه‌ن

04:52 - 17/09/2022

11162جار خوێندراوەتەوە

جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و روسیا بیر له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی تاكتیكی ئه‌تۆمی و كیمیایی به‌رامبه‌ر به‌ ئۆكرانییه‌كان بكاته‌وه‌ ئه‌وا وڵامی زۆر چاوه‌ڕوان نه‌كراویان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مۆسكۆ ده‌بێت، ده‌شڵێت، "كاردانه‌وه‌كانمان به‌ پێی قه‌باره‌ی هێرشه‌كان ده‌بن".

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر روسیا بیر له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیا و چه‌كی تاكتیكی ئه‌تۆمی بكاته‌وه‌ لە ئۆکرانیا، ئه‌وا ئه‌وه‌ی روده‌دات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌مه‌وه‌ هاوشێوه‌ی نابێت.

مه‌كه‌ن، مه‌كه‌ن و مه‌كه‌ن
وتیشی، "له‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی هاوشێوه‌ی تاكتیكی ئه‌تۆمی و كیمیایی لەبیەن روسیاوە، ئه‌مریكا وه‌ڵامێكی شایسته‌ی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌بێت و ده‌ڵێم مه‌كه‌ن، مه‌كه‌ن و مه‌كه‌ن ئه‌و هه‌نگاوه‌ ئه‌نجام مه‌ده‌ن".
وه‌ڵامێكی توندی چاوه‌ڕوان نه‌كراومان ده‌بێت
سه‌رۆكی ئه‌مركا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنرێت له‌ ئێستادا وه‌ڵامم نابێت بۆ ئه‌و پرسه‌، به‌ڵام به‌ دڵنیایه‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی روسیا، وه‌ڵامێكی توندی چاوه‌ڕوان نه‌كراومان ده‌بێت". 
كاردانه‌وه‌كان به‌ پێی قه‌باره‌ی هێرشه‌كان ده‌بن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئێستا روسیا بوه‌ته‌ وڵاتێكی وه‌لانراو، هه‌نگاوی به‌كارهێنانی چه‌كی تاكتیكی ئه‌تۆمی و كیمیاییش له‌لایەن ئەو وڵاتەوە وڵامدانه‌وه‌ی قورسی له‌لایه‌ن جیهانه‌وه‌ ده‌بێت و كاردانه‌وه‌كان به‌ پێی قه‌باره‌ی هێرشه‌كان ده‌بن".
ناتۆ پشتگیری له‌ ئۆكرانیا ده‌كات

بایدن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ناتۆ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆكرانیا دوپاتكردوه‌ته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پێدانی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی به‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا له‌ پێناو ئاسایش و گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری خاك و ئازادی بۆ ئۆكرانییه‌كان".