خهندان-
سەرۆك بەرهەم له پهیامێكدا بۆ ساڵیادی چلەی ئیمام حوسێن، رایگهیاند، پێوستە پەند و وانە لەو یادە مەزنە وەرگرین و لەواتا و ناوەڕۆكە بەهادارەكەی حاڵی بین و وەك میکانیزمێك بۆ چاكسازی راستەقینە و دامەزراندنی دەوڵەتێكی بەهێز كە خزمەتكار و پارێزەری گەل بێت و گوزارشت لە ئیرادەی راستەقینە و مافە رەواكانی گەل بكات.
د. بهرههم ساڵح، سهرۆك كۆماری عێراق ئهمڕۆ ههینی له پهیامێكدا بۆ ساڵیادی چلەی ئیمام حوسێن، رایگهیاند، "شۆڕشی ئیمام حوسێن وەرچەرخانێكی مەزن بو لە مێژودا، شۆڕشێك بوو لە پێناو ئازادی و دادپەرورەی و بەرەنگاربونەوەی زوڵم و ستەمكاری، شۆڕشەكەی ئیمام حوسێن و هاوەڵەکانی پەند و وانەیەكی گرنگ بو كە بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی دەمێنێتەوە، شۆڕشی چاكسازی و گۆرانكاری راستەقینە بو دژ بە ستەمكاری، لەو پێناوەشدا قوربانییەكی مەزنیان پێشكەش بە مرۆڤایەتی كرد".
"پێوستە پەند و وانە لەو یادە مەزنە وەرگرین و لەواتا و ناوەڕۆكە بەهادارەكەی حاڵی بین و وەك میکانیزمێك بۆ چاكسازی
ئاماژهی بهوهشكردوه، "پێوستە پەند و وانە لەو یادە مەزنە وەرگرین و لەواتا و ناوەڕۆكە بەهادارەكەی حاڵی بین و وەك میکانیزمێك بۆ چاكسازی راستەقینە و دامەزراندنی دەوڵەتێكی بەهێز كە خزمەتكار و پارێزەری گەل بێت و گوزارشت لە ئیرادەی راستەقینە و مافە رەواكانی گەل بكات لە بنیاتنانی نیشتمانێكی بەهێز و پێگەی شارستانی شایستە لەناو گەلانی ناوچەكە و جیهاندا".
پەیامی سەرۆك بەرهەم بۆ ساڵیادی چلەی ئیمام حوسێن
بەبۆنەی ساڵیادی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەلی عێراق و سەرجەم موسڵمانان و مەڕجەعیەتی باڵای نەجەف دەکەم.
شۆڕشی ئیمام حوسێن وەرچەرخانێكی مەزن بوو لە مێژوودا، شۆڕشێك بوو لە پێناو ئازادی و دادپەرورەی و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەمكاری، شۆڕشەكەی ئیمام حوسێن و هاوەڵەکانی پەند و وانەیەكی گرنگ بوو كە بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی دەمێنێتەوە، شۆڕشی چاكسازی و گۆرانكاری راستەقینە بوو دژ بە ستەمكاری، لەو پێناوەشدا قوربانییەكی مەزنیان پێشكەش بە مرۆڤایەتی كرد.
پێوستە پەند و وانە لەو یادە مەزنە وەرگرین و لەواتا و ناوەرۆكە بەهادارەكەی حاڵی بین و وەك میکانیزمێك بۆ چاكسازی راستەقینە و دامەزراندنی دەوڵەتێكی بەهێز كە خزمەتكار و پارێزەری گەل بێت و گوزارشت لە ئیرادەی راستەقینە و مافە رەواكانی گەل بكات لە بنیاتنانی نیشتمانێكی بەهێز و پێگەی شارستانی شایستە لەناو گەلانی ناوچەكە و جیهاندا.
لێرەوە سڵاوی گەرمی خۆم ئاڕاستەی ئەو ملیۆنەها زیارەتکارانە دەكەم كە لە كاروانی چلەی ئیمام حوسێندا بەرەو كەربەلا بە رێکەوتوون و بەرجەستەی مەزنترین بەها مرۆییە باڵاكان دەكەن، سڵاو و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی ئەو خۆبەخشانەش دەكەم كە خزمەتی زیارەتكاران دەكەن، ئەو خزمەتگوزارییەی ئەوان پێشكەشی دەكەن، بەرجەستەی ئەوپەڕی جوامێڕی و میواندۆستی عێراقییەكانە، هاوكات سڵاو رێزی بێپایانی خۆشم ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە ماندوونەناسانە ئەركی پاراستنی ئاسایشی ئەو زیارەتكارانەیان گرتۆتەئەستۆ.
د. بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆمار