خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وته‌بێژی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 هه‌ماهه‌نگی و پشتگیریكردنی ته‌واویان بۆ ئۆكرانیا و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی ئه‌و وڵاته دوپاتكرده‌وه و ده‌شلێت، "له‌و كاته‌ی كه پێكه‌وه به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی پوتن له ئۆكرانیا، یه‌كگرتوییمان زیاتر و زیاتر به‌هێز ده‌بێت".
پاڵپشتی ته‌واوی خۆمانمان بۆ ئۆكرانیا دوپاتكرده‌وه
نێنسی پڵۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له توێتێكیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێوته‌ر بۆ (دیداری وته‌بێژانی ئه‌ندامان له كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7)
نوسیویه‌تی، "وته‌بێژی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 ئه‌مڕۆ له به‌رلینی پایتەخت و پێكه‌وه به یه‌كده‌نگ و یه‌ك ئاواز پاڵپشتی ته‌واوی خۆمانمان بۆ ئۆكرانیا دوپاتكرده‌وه".
یه‌كگرتویی وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 له هه‌ركاتێكی دیكه زیاتر و زیاتر به‌هێز ده‌بێت
باسی له‌وه‌شكردوه، "له‌و كاته‌ی كه پێكه‌وه به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی پوتن له ئۆكرانیا، یه‌كگرتویی وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 له هه‌ركاتێكی دیكه زیاتر و زیاتر به‌هێز ده‌بێت".
ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه دیموكراسی و ئازادی بۆ ئۆكرانیا بگێڕینه‌وه
هه‌روه‌ها له نوسراوێكدا به‌بۆنه‌ی دیداری وته‌بێژانی ئه‌ندامان له كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 نێنسی پڵۆسی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، "ئێمه له پێگه‌ی رابه‌رایه‌تی كردنداین، پێگه‌یه‌ك له نێوان داگیركاری و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ستمدایه، پێگه‌یه‌ك كه له ئێستادا له‌و په‌ڕی سنوری به‌رپرسیارێتیداین و ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه دیموكراسی و ئازادی بۆ ئۆكرانیا بگێڕینه‌وه جیهان له قه‌یرانه‌كانی شه‌ڕانگێزی روسیا ده‌ربهێنن، ئێمه لێره‌ین تا ئه‌و كاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین".