ئه‌مریكا پاكێجێكی دیكه‌ی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ ئۆكرانیا په‌سه‌ندكرد

04:40 - 16/09/2022

1736جار خوێندراوەتەوە

پاکێجێکی هاوکارییەکانی ئەمریکا

خه‌ندان-

ئێداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر دوای سوپای ئۆكرانیا پاكێجێكی هاوكاریی به‌ بڕی 600 ملیۆن دۆلار بۆ كیێڤ په‌سه‌ندكردوه‌ و پاكێجه‌كه‌ش له‌ سیستمی موشه‌كی HIMARS، تۆپهاوێژ و چه‌كی پێكه‌هاتوە.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی The Guardian، ئێداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه‌، پاكێجێكی نێوی هاوكاری سه‌ربازیان بۆ ئۆكرانیا په‌سه‌ند كردوه‌ و له‌ رۆژانی داهاتوشدا ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازیانه‌ بۆ ئۆكرانیا ده‌گوازرێنه‌وه‌.

ئه‌م پاكێجه‌ له‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر داوای سوپای ئۆكرانیا بوه‌
باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م پاكێجه‌ له‌سه‌ر داواكاری هێزه‌كانی ئۆكرانیایه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌و چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازیانه‌ پێكهاتون كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سوپای ئۆكرانیا له‌ ناچه‌كانی خاركیڤ توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گاریگه‌ران هێزه‌كانی روسیا پاشه‌كشه‌ پێبكات.
ئه‌م پاكێجه‌ بڕی 600 ملیۆن دۆلاره‌
ئیداره‌ی جۆو بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م پاكێجه‌ بڕی 600 ملیۆن دۆلاره‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵه‌ته‌ تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ دابین كراوه‌ و هه‌روه‌ها كۆشكی سپیش رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ 21مینجار جۆو بایدن، ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا به‌كار ده‌هێنت.
ئۆكرانییه‌كان به‌م هاوكاریانه‌ پارێزگاری له‌ داهاتو و ئازادی ده‌كه‌ن
له‌ باره‌ی ئه‌م هاوكارییه‌ نوێیه‌ وڵاته‌كه‌شیه‌وه‌، ئێنتنی بڵێنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند پاكێجه‌ له‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ئۆكرانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه‌ توانیویانه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كانی روسیا بده‌نه‌وه‌ و شه‌ر له‌ پێناو داهاتو و گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن".
ده‌مانه‌وه‌ێت یارمه‌تیه‌كی زیاتری هێزه‌كانی ئۆكرانیابین له‌ مه‌یدان و هه‌م له‌ كاتی گفتوگۆكاندا
 وتیشی، "ته‌واوی توانای خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی بتوانین هێزێكی زیاتر به‌ سوپای ئۆكرانیا بگه‌یه‌نین و هه‌م له‌ كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگ و هه‌میش له‌كاتی گفتوگۆكان بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م جه‌نگه‌ بێ پاساوه‌ی روسیا".