خەندان-
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، رێكخراوی شه‌نگه‌های بۆ هه‌ماهه‌نگی توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر بكات و به‌رامبه‌ر به ساسه‌تی تاكڕه‌وی ئه‌مریكا رێكاری زۆر كاریگه‌ری گرتوه‌ته‌به‌ر و ده‌شڵێت، "پێگه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه له شوێنێكدایه كه توانای فراوانكردنی رۆڵی خۆی هه‌یه".
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران له میانه‌ی به‌شداریكردنی له دیدكاری ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له (رێكخراوی شه‌نگه‌های بۆ هه‌ماهه‌نگی) ناسراو به لوتكه‌ی سه‌مه‌ركه‌ند رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران پابه‌نده به به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی شه‌نگه‌های و وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وه‌ش كاری له پێشینه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یانه.
سیاسه‌تی تاكڕه‌وی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وڵاتان به پشێوی بهێڵێته‌وه
وتیشی، "سیاسه‌تی تاكڕه‌وی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی پشێو ئامێز بهێڵێته‌وه و رێكخراوی شه‌نگه‌های بۆ هه‌ماهه‌نگیش توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵێك رێكاری له پێشینه بگرێته‌به‌ر له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سیاسه‌تی تاكڕه‌ویانه‌ی ئه‌مریكا".
سنوره‌كانی ئێران له‌به‌رده‌م وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی شه‌نگهای كراوه‌یه
سه‌رۆك كۆماری ئێران باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێران گرنگی به په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌كانی نێوان وڵاتانی ئاسیاوی و ناوچه‌كه ده‌دات و سنوره ئاوی و وشكانییه‌كانمانمان له‌به‌رده‌م وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی شه‌نگه‌های كراوه‌یه".
ئه‌ركی سه‌ره‌كی كیشوه‌ری ئاسیا نوێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانه به شارستانیه‌تی نوێی
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "توانا زۆره‌كانمان له به‌رامبه‌ر به‌رقه‌راركردنی ئاشتی به‌رامبه‌ر به‌و پێشكه‌وتن و نوێگه‌رییه‌ی كه وڵاته‌كه‌مان به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌ركی سه‌ره‌كی كیشوه‌ری ئاسیایه كه كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان به شارستانیه‌تی نوێی خۆی بكات".
پێگه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه له شوێنێكدایه كه توانای فراوانكردنی رۆڵی خۆی هه‌یه
ئیبراهیم ره‌ئیسی رونیشیكرده‌وه، "ئه‌م خێزانه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌م رێكخراوه‌دا كۆبونه‌ته‌وه له ئێستادا له پێگه‌یه‌كی به‌هێز تردان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاری گه‌وره‌تر بكه‌ن له پێناو دروستكردنی په‌یوه‌ندی زیاتر و هه‌ماهه‌نگیكردنی زیاتر له پێناو ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و به تایبه‌ت له روی دادگه‌ری و رۆحیه‌ت و رێزگرتن له به‌ها مرۆییه‌كان".
ئێران رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی فكری تیرۆر
له‌باره‌ی رۆڵی وڵاته‌كه‌شیه‌وه وتی، "ئێران رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی فكری تیرۆر و به‌رقه‌راركدنی ئاشتی و پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه و وڵاتانی دروسێ و روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و شێوه جیاوازه‌كانی دیكه‌ی تاوان و كردنه‌وه‌ی رێره‌وه‌كان له پێناو وه‌رگرتنی ده‌یان كۆچبه‌ر له وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌دا".