خه‌ندان-
یاسین خزر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رمایه‌دارێكی توركیا له‌ناو هه‌ولێری پایته‌خت 150 نه‌مامی وشك كرد و ده‌شڵێت، "تكایه فریای هه‌ولێر بكه‌ون، چیتر پێویستی به‌باڵه‌خانه نیه به‌ڵكو پێویستی به‌سه‌وزاییه".
یاسین خزر له‌په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوه رایگه‌یاندوه، "به قسه‌و پلانی خۆتان واده‌رده‌كه‌وێت كه له‌مه‌ودوا گرنگی به سه‌وزایی و ژینگه‌پارێزی بده‌ن، ئه‌مه له‌قسه‌كانتان به‌دیده‌كرێت، خۆشتان ئاگادارن له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردو وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌ڵمه‌تێكی وای ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ئه‌مه‌ی خستوه‌ته نێو به‌رنامه‌كانی له‌ڕێگه‌ی خوێندنگه‌و قوتابخانه‌كانه‌وه فێری خوێندكاران و قوتابیان بكرێت".
بۆ پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی كه سه‌رمایه‌دارێكی تورك خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات، 150 نه‌مامی وشك كرد
یاسین خزر له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، "به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه له‌ناوجه‌رگه‌ی پایته‌خته‌كه‌ته، بۆ پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی كه سه‌رمایه‌دارێكی تورك خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات، 150 نه‌مامی وشك كرد، ئیدی بابزانین ئه‌مه به‌كردار جێبه‌جێده‌كه‌یت".
هه‌ولێر له‌هه‌مو شوێنێك زیاتر پێویستی به‌سه‌وزایی هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌ولێر له‌هه‌مو شوێنێك زیاتر پێویستی به‌سه‌وزایی هه‌یه، تكایه فریای هه‌ولێر بكه‌ون، هه‌ولێر چیتر پێویستی به‌باڵه‌خانه نیه، پێویستی به سه‌وزاییه".