هەواڵی ئەمڕۆ

به‌ ڤیدیۆ.. باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ شاری چانگشا-ی چین گڕیگرت

01:36 - 16/09/2022

2384جار خوێندراوەتەوە

ساتی روداوەکە

خه‌ندان-

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی كۆمپانیای تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی چاینا تیلیكۆمی كه‌وته‌وه‌ و ئاگره‌كه‌ زۆر به‌ خێرایی بۆ ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان و له‌ باره‌ی روداوه‌كه‌شه‌وه‌ پۆلیسی شاره‌كه‌هیچ زانیارییه‌كی سه‌ره‌تایی ئاشكرا نه‌كردوه‌.

كه‌ناڵی CCTVی چینی بڵاویكرده‌وه‌، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ شاری چانگشا-ی سه‌ر به‌ هه‌رێمی هونان له‌ ناوه‌ڕاستی چین كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و ئاگره‌كه‌ ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ن.

تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن
باسی له‌وه‌شكردوه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی فریاگوزاریش به‌ هانای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ ده‌چن كه‌ له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه‌ برینداربون.
باڵه‌ خانه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كۆمپانیای تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی چاینا تیلیكۆمه‌ 
له‌ باره‌ی روداوه‌كه‌شه‌وه‌ پۆلیسی ئه‌و شاره‌ رایگه‌یاند، تا ئێستا ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ئاگره‌ دیار نییه‌ و نازانن چه‌نك كه‌س بێسه‌روشوێن بوه‌، باڵه‌ خانه‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ كۆمپانیای تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی چاینا تیلیكۆمه‌ و كارمه‌ندێكی زۆریش له‌ نێو بیناكه‌دان.
رێژه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه‌ 10 ملیۆن كه‌سه‌
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڤیدیۆی گڕگرتنی باڵه‌خانه‌كه‌ كه‌ له‌ شاری چانگشا كه‌ رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 10 ملیۆن كه‌سه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ته‌نیوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش هه‌وڵه‌كان له‌ پێناو رزگاركردن كارمه‌ندان و كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری باڵه‌خانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

نیشانەکردن

چین