خه‌ندان-
تۆڕی كه‌شناسی بریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هاوڵاتیان له ناوچه‌كانی نێوان شاری ئێدنبرا و گڵاسگۆو زیاتر له 800 په‌یامیان پێڕا گه‌یاندون به‌وه‌ی كه به‌ردێكی ئاسمانی كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام دوای به‌دواداچونه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتوه كه ته‌نی ئاسمانیه و به‌رد نه‌بوه".
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Guardianی بریتانی، تۆڕی كه‌شناسی بریتانیا ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردو به‌شێوه‌یه‌كی له ناكاو چه‌ند ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێگه‌یشتوه به‌وه‌ی كه نه‌یزه‌كێكیان له ئاسمانی ئاسمانی سكۆتلاند و ئێرلاندی باكوردا بینیوه.
تۆپه نه‌یزه‌كێكی گڕگرتو روه‌و و ئێدنبرا و گڵسگۆو هاتوه و پاشان كه‌وتوه‌ته خواره‌وه
باسی له‌وه‌شكردوه، له ماوه‌ی كه‌متر له 15 خوله‌كدا و كاتژمێر 10 شه‌و به‌كاتی بریتانیا، زیاتر له 800 ئاگاركردنه‌وه به تیمه‌كانی چاودێری ئاسمانی و چالاكییه نامۆكان گه‌یشتوه و كه تێیدا زۆربه‌ی هاوڵاتیان رایانگه‌یاندبو، "تۆپه نه‌یزه‌كێكی گڕگرتو روه‌و و ئێدنبرا و گڵسگۆو هاتوه و پاشان كه‌وتوه‌ته خواره‌وه".
ئه‌وه‌ی به‌دیكراوه ته‌نها پاشماوه‌ی ته‌نه ئاسمانییه‌كانه
له‌و باره‌یه‌شه‌وه، ستیڤ ئه‌وێنس، شاره‌زای بواری گه‌ردن و په‌یوه‌ندییه زانستییه گه‌ردونییه‌كانی بریتانیا له سه‌نته‌ری زانستی گڵسگۆو رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له ئاسمانی نێوان سكۆتلاند و ئێرلاندی باكوردا به‌دیكرا دیارده‌یه‌كی ته‌واو سه‌رسوڕهێنه‌ربو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی نزیك له شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر به‌دیانكردوه، به‌ڵام ئه‌وی بینراوه به‌ردێكی گه‌ردونی نه‌بوه و ته‌نها پاشماوه‌ی ته‌نه ئاسمانییه‌كان بوه".
له دیاریكردنی نێوان ته‌نه ئاسمانییه‌كان و به‌رده ئاسمانیه‌كان به هه‌ڵه‌دا ده‌چین
وتیشی، "كاتێك نه‌شاره‌زایانه‌ی لێكدانه‌وه بۆ ئه‌و ته‌نانه‌ی ئاسمان ده‌كه‌ین زۆربه‌یكات ته‌نانه‌ت ئێمه‌ش ده‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه، چونكه به‌رده ئاسمانییه‌كان كه دێنه نێو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وییه‌وه به‌هۆی خێراییه زۆر و كاریگه‌رییه‌كانی هێزی كێشكردنی زه‌وییه‌وه روبه‌روی گڕگرتن و فشاری زۆر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوان ونببن، به‌ڵام ئه‌و ته‌نه‌ی دوێنێ شه‌و بۆماوه‌یه‌كی دزیاتر له به‌رگه هه‌وادا ماوه‌ته‌وه بۆیه ئه‌و مانه‌وه‌یه له ئاسماندا له توانای به‌رده ئاسمانییه‌كان به‌ده‌ره كاتێك به‌و قه‌باره‌یه بێت".