روسیا و چین مانۆڕێكی ده‌ریایی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن

01:20 - 15/09/2022

2383جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هێزە دەریاییە هاوبەشەکانی چین و روسیا

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنی توانای هێزه‌ ده‌ریاییه‌كان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری سنوره‌ ده‌ریاییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و به‌یجین، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌ هاوبه‌شي له‌گه‌ڵ چیندا مانۆڕێكی سه‌ربازی ده‌ریایی له‌ نێو زه‌ریای هێمن ئه‌نجامده‌ده‌ن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی روسیا و چین مانۆڕێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی نێوانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له‌ زه‌ریای هێمن مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت
باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی سه‌ربازی هاوبه‌شی نێوده‌ڵه‌تی نێوانیان، هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێزه‌ ده‌ریایه‌كانی روسیا و چین مانۆڕێكی هاوبه‌ش له‌ زه‌ریای هێمن ئه‌نجامده‌ده‌ن.
روسیا و چین به‌ چه‌ند كه‌شتییه‌كی به‌هێز و چه‌ند لیوایه‌ك به‌شداری له‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌دا ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كان روسیا له‌ رێگه‌ی كه‌شتی تێكشكێنه‌ری Marshal Shaposhnikov و چه‌ند لیوایه‌كی ده‌ریایی تایبه‌ت و گوێزه‌ره‌وه‌ی ده‌ریایی Pechenga پێكهاتوه‌ و هه‌ێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی چینیش له‌ كه‌شتی تێكشكێنه‌ری Nian Chang، چه‌ند كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی هاوكاری و گوێزه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی و فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر پێكهاتوه‌.
توانای هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانیان له‌ ئه‌نجامدانی تاكتیكی سه‌ربازی و ئامانجی نوێ تاقیده‌كه‌نه‌وه‌
ئه‌وه‌شی خسته‌وه‌ته‌ڕو، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانیان پێكه‌وه‌ تاكتیكی سه‌ربازی و ئامانجی نوێ تاقیده‌كه‌نه‌وه‌ و كه‌شتییه‌ هێرشبه‌ره‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ رێگه‌ی ته‌قاندنی موشه‌ك و تۆپی كه‌شتییه‌كانیانه‌وه‌ توانا و ئاستی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕو و كه‌ له‌گه‌ڵیاندا هێزه‌ ئاسمانییه‌كانیان له‌ رێگه‌ هێڵیكۆپته‌ره‌وه‌ پاڵپشتیان ده‌كه‌ن.
په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان و پاراستنی ئاسایشی سنوره‌ ئاوییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌
هه‌روه‌ها، ئامانجی ئه‌م مانه‌ۆڕشیان له‌ پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوانیانه‌ و له‌ پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاشتییه‌ و ئاسایشی سنوره‌ ده‌ریاییه‌كانی ناوچه‌كانی ئاسیا و زه‌ریای هێمنه‌ و له‌ پاڵیشیاندا، په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌ سه‌ربازی و ئابورییه‌كانی مۆسكۆ و به‌یجینه‌ .

نیشانەکردن

روسیا چین